ئه‌ستێره‌یه‌كی چێڵسی ماڵئاوایی له‌ یانه‌كه‌ی ده‌كات

K24 ـ هه‌ولێر

ئەمڕۆ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرای کرد، یانەی پاریس سانجێرمان لە کاتی گواستنەوەی زستانەدا ئۆفەرێکی پێشکەش بە ئیدین ھازارد کرد، بەڵام ئیدین ھازاردی بەلجیکی ئۆفەری یانه‌ی یانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی پاریسی رەت کردەوە.

رۆژنامەکە بڕی ئۆفەرەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام رای گەیاندووە ئۆفەرەکەی پاریس سانجێرمان لە ئۆفەری ریال مەدرید زیاتر بووە، بەڵام ئەو یاریزانە خواستی ئەوەی ھەیە روو بکاتە یانەی ریال مەدرید و لە ژێر دەستی زێدان کار بکات.

ماوەی رابردوو ئیدین ھازارد زیاتر لەسەر کورسی یەدەك دەبینرا و کەمتر لەناو لاکێشەی سەوز لەگەڵ چێڵسی یاری دەكرد، ھەر بەو ھۆکارەش ئەو یاریزانە بەلجیکییە رای گەیاندووە كه‌ ھاوینی داھاتوو یانەی چێڵسی بەجێ دەھێڵێت.