سه‌نته‌ری "ئیمام خومه‌ینی" له كه‌ركووك ده‌كرێته‌وه
K24 - كه‌ركووك:
له یادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سه‌نته‌ری رۆشنبیری و وه‌رزشی "ئیمام خومه‌ینی" له شاری كه‌ركووك كرایه‌وه و پارێزگاری ئه‌و شاره‌ش رایگه‌یاند، سه‌نته‌ره‌كه به ده‌ستپێشخه‌ری ئێران كراوه‌ته‌وه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئه‌مڕۆ هه‌موان ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری‌و وه‌رزشیه‌ین كه به‌ده‌ست پێشخه‌ری‌و پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتۆتو كایه‌وه‌و هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران‌دا".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگاری كه‌ركووكدا هاتووه: "حاڵی حازر چه‌ندین سه‌ركه‌وتن له وڵاتماندا به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش دا هاتۆته دی له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان‌و حه‌شدی شه‌عبی‌و جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی شاری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ بوه‌ته نمونه‌یه‌كی جوان بۆ پێكه‌وه ژیان‌و یه‌كڕیزی پێكهاته‌كانی‌و پشتیوانی‌یان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و ئاسایش‌و هێزه ئه‌منییه‌كان كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه نه‌مان ده‌توانی ئه‌مڕۆ له‌م كه‌شه ئازاده‌دا ژیان به‌رینه سه‌ر".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، هاوشانی هێزی پێشمه‌رگه، ئاماژه‌ی به رۆڵی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات له ئازادكردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له پارێزگاكه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، له چه‌ندین هێرشدا، بۆ سه‌ر گوندی به‌شیر له باشووری كه‌ركووك، نه‌یانتوانیوه گونده‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵ داعش ده‌ربهێنن.