هیواكانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو دیموكراته‌كه به‌هێزتر ده‌بن
K24 - هه‌ولێر:
خوازيارانى يه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ر دوو باڵى حزبى ديموكرات، بێهيوا نه‌بوون و ئه‌وان بڕياره‌كانى كۆنگره‌ى شازده‌ى حدك، كه تێياندا جه‌ختى له‌سه‌ر ره‌وايه‌تى يه‌كگرتنه‌وه كردووه به گرنگ وه‌سفده‌كه‌ن.
حزبى ديموكراتيى كوردستان كۆنگره‌ى شازده‌هه‌مى خۆى سازكرد. بڕيار بوو ئه‌و كۆنگره‌يه دواى يه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ر دوو باڵى ديموكرات (حدك و حدكا) ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌ر له يه‌كگرتنه‌وه كۆنگره‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌و كۆنگره‌يه نيگه‌رانييه‌كانى رايگشتيى رۆژهه‌ڵاتييه‌كانى زياتر كردبوو، چونكه مه‌ترسى ئه‌وه له ئارادابوو درزى نێوان براكان به هۆى ئه‌و كۆنگره‌يه‌وه فراوانتر بێت.
سكرتێرى حزبى ديموكراتى كوردستان، خالید عەزیزی له رێگه‌ى كوردستان 24ه‌وه په‌يامێكى ئاراسته‌ى هاوخه‌باته‌كانى خۆى له حزبى ديموكراتيى كوردستانى ئێران كرد.
كوردستان 24، وه‌ك چۆن په‌يامى حدك،ى گواسته‌وه بۆ حدكا، به هه‌مانشێوه په‌يامى مسته‌فا هيجرى سكرتێرى حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێرانيشى گواسته‌وه بۆ حدك و له‌سه‌ر بنه‌ماى ناوه‌ڕۆكى په‌يامه‌كانيان چالاكانى كورد و كاديرانى هه‌ردووولا و لايه‌نگرانى يه‌كگرتنه‌وه مژارى يه‌كخستنه‌وه‌ى ماڵى ديموكراتييان هێناوه‌ته‌وه گۆڕێ.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، حزبی ديمۆكراتی كوردستان بەربەستەكانی یەكگرتنەوەی لابردووە و هيچ پێشمه‌رجێكى ديار نه‌كردووه، له‌به‌رامبه‌ريشدا حزبی ديموكراتی كوردستانی ئێرانیش، ره‌زامه‌نده به ئەنجامی كۆنگرەكەی حدك و بڕيار وايه به‌م زوانە گفتوگۆكان دەستپێبكه‌نه‌وه.