تاران گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رياز ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، ره‌تيكرده‌وه له په‌راوێزى كۆنگره‌ى ميونخدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌دا بكات.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران حسێن جابرى ئه‌نسارى رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى نيازى نييه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سعوودييه‌دا بكات.
بڕياره ئه‌مڕۆ كاره‌كانى كۆنگره‌ى ميونخ بۆ ئاسايش ساز بكرێت.
ئامانجى سه‌ره‌كى كۆنگره‌كه، ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزى نێوان وڵاتان و دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌يه بۆ قه‌يرانه سياسيى و سه‌ربازييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
له لێدوانيدا بۆ رۆژنامه‌ى ئه‌لويفاقى ئێرانيى، ئه‌نساريى ره‌تيكرده‌وه تاران و رياز هيچ ديدارێكيان له په‌راوێزى كۆنگره‌ى ميونخدا هه‌بێت.
دواى ئه‌وه‌ى له 2ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، سعوودييه، كه‌سايه‌تى مه‌زهه‌بى شيعه نمر باقر ئه‌لنمرى له‌سێداره دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته روويان له ئاڵۆزى كرد.
له كاردانه‌وه‌ى ئه‌و بڕياره‌ى سعوودييه‌دا، له ئێران خۆپيشاندان ئه‌نجامدراوه و خۆپيشانده‌ران هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى سعوودييه له تاران و كونسوڵخانه‌ى ئه‌و وڵاته له مه‌شهه‌د.
له به‌رامبه‌ردا سعوودييه و به‌حرێن په‌يوه‌ندييه ديپلۆماسييه‌كانيان له‌گه‌ڵ تاران هه‌ڵپه‌سارد و ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى كه‌نداويش كه شه‌ش وڵاتى عه‌ره‌بيى له خۆ ده‌گرێت دژى ئێران هه‌ڵوێستيان ده‌ربڕى.
ئێران و سعوودييه له كۆنگره‌ى جنێڤ 3دا به‌شداربوون.
ناكۆكيى سياسيى نێوان ئه‌و دوو وڵاته كاريگه‌رى له‌سه‌ر ره‌وتى دانووستانه‌كانى جنێڤ 3 له نێوان به‌رهه‌ڵستكاران و شاندى رژێمى سووريا هه‌بوو.
به‌و هۆيه‌وه ستيڤان ديمستۆرا، نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا، كه سه‌رپه‌رشتيى دانووستانه‌كانى جنێڤ 3ى ده‌كرد، ناچار بوو كاره‌كانى كۆنگره‌كه بۆ كۆتايى ئه‌م مانگه دوابخات.
له كۆنگره‌ى ميونخدا كه تايبه‌ته به ئاسايش، نوێنه‌رانى وڵاتانى جيهان به‌شدارن.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى، يه‌كێكه له به‌شداربووانى كۆنگره‌كه.
پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و تيرۆر و مه‌ترسى ره‌وكردنى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا و ناكۆكييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له گرنگترين پرسه‌كانى جێى بايه‌خى كۆنگره‌ى ميونخن.
ئا: ئ.هـ