رۆحانی: دواى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى پێویستیمان به رێككەوتنی ناوخۆیى هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
له گوتارێكیدا به‌بۆنه‌ى 37 ساڵیادى شۆرشى ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، دواى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى پێویستیمان به رێككه‌وتنى ناوخۆیى هه‌یه.
له گوتاره‌كه‌یدا حه‌سه‌ن رۆحانى گوتى: "بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنى وڵات، دواى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى پێویسته له ناوخۆ رێككه‌وتن بكه‌ین".
سه‌رۆك كۆمارى ئێران گوتیشى: "ده‌بێت هه‌موومان بۆ بنیادنانه‌وه‌ى وڵات هه‌وڵى هاوبه‌شى نه‌ته‌وه‌یى بده‌ین".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: "شۆرشگێڕى واتا كاڵاكانت تواناى ركابه‌رى جیهانى هه‌بێت، شۆرشگێڕى بوون واتاى هیوا و دڵخۆشبوونه".