ماكگۆرك: كاتێك مه‌ترسييان له‌سه‌ر درووستبوو كورد يه‌كده‌گرن
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما، له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، برێت ماكگۆڕك، رايگه‌ياند، كاتێك مه‌ترسيى له‌سه‌ر كورد درووستبوو، ئه‌وان يه‌كده‌گرن.
ماكگۆرك گوتيشى: "ئێستا كه هه‌ست ده‌كه‌ن، كه‌مێك مه‌ترسييان له‌سه‌ر كه‌مبووه‌ته‌وه، ناكۆكيى ناوخۆييان هه‌يه".
له ميانه‌ى گه‌واهيدانى له به‌رده‌م ليژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مريكا، ماكگۆڕك باسى له ناكۆكييه ناوخۆييه‌كان له هه‌رێمى كوردستاندا كرد و گوتى: "هێزولايه‌نه سياسييه‌كانى كورد له ناوخۆياندا ناته‌بان".
سه‌باره‌ت به ناردنى هێزى پێشمه‌رگه بۆ كوبانێ، نوێنه‌ره‌كه‌ى ئۆباما ستايشى ئه‌و بڕياره‌ى هه‌رێمى كوردستانى كرد و به "رووداوێكى مێژوويى" وه‌سفيكرد.
له باره‌ى هاوكاريكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌وه، گوتى: "به‌غدا رێگر نه‌بووه له گه‌يشتنى هه‌ر كۆمه‌كێك بۆ پێشمه‌رگه و هه‌ولێر به شێوه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ نه‌وت ده‌فرۆشێت و داهاته‌كه‌ى ناگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌غدا و به‌غداش ده‌ڵێت، داهاتى فرۆشتنى نه‌وتى به‌سره ناده‌م به هه‌ولێر".
برێت ماكگۆرك له به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانييدا باسى له شه‌ڕى مووسڵ كرد و گوتى: "هێزه‌كانى هاوپه‌يمانێتى دژى داعش له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و هێزه سوننه‌ئاينزاكانى ديكه راوێژ و پرس و را ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارييه‌كى ته‌واو بۆ هێرشى سه‌ر مووسڵ بكرێت".
روونيشيكرده‌وه، شه‌ڕى رزگاركردنى مووسڵ، پێويستى به ئاماده‌كارى سياسى و سه‌ربازيى زۆرتر هه‌يه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، پێويسته سه‌ره‌تا په‌يوه‌نديكردن و هاموشۆى داعش له مووسڵ په‌كبخرێت و ناوه‌نده‌كانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و سه‌ربازگه‌كانى راهێنانى چه‌كدارانى داعش بۆردومانبكرێن.
نوێنه‌ره‌كه‌ى ئۆباما ئاشكراشيكرد، بۆ شه‌ڕى مووسڵ په‌يوه‌ندى به هه‌ريه‌ك له حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى عێراق و نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمه‌وه كردووه و هه‌ماهه‌نگى پێويست له نێوانياندا هه‌يه.