دواى سه‌د ساڵ زانست دان به راستيى بيردۆزێكى ئه‌نشتايندا ده‌نێت

K24 – هه‌ولێر:
زانايانى فيزيا له دامه‌زراوه‌ى زانسته نيشتيمانييه‌كانى واشنتن و زانكۆى مۆسكۆ، رايانگه‌ياند، شه‌پۆلى هێزى راكێشان، كه ئه‌لبێرت ئه‌نشتاين پێش سه‌د ساڵ باسيكردووه، راستييه‌كى زانستييه.
ئه‌و دۆزينه‌وه‌يه به گرنگترين دۆزينه‌وه‌كانى فيزيا له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيسته‌م هه‌ژمار ده‌كرا.
دۆزينه‌وه‌كه ئاماژه‌يه بۆ هه‌بوونى شه‌پۆلى سه‌رچاوه‌گرتووه له شوێنكاته‌وه كه له ئه‌نجامى جووڵه و بزاوتى كۆمه‌ڵه‌وه له ته‌نى جووڵاو دێنه به‌رهه‌م له هه‌موو گه‌ردووندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و تيۆره به ته‌واوى بسه‌لمێنرێت، ده‌بێته يه‌كێك له دۆزينه‌وه زانستييه هه‌ره به نرخه‌كان، كه زانايانى فيزيا پێى بگه‌ن.
ئه‌لبێرت ئه‌نشتاين له 1915دا، له چوارچێوه‌ى تيۆرى رێژه‌يى پێشبينيى ئه‌وه‌ى كردبوو، شه‌پۆلى له‌و جۆره له گه‌ردووندا هه‌بن.
ده‌كرێت ئه‌و دۆزينه‌وه‌يه ببێته سه‌ره‌تايه‌كى نوێ بۆ تێگه‌يشتن له گه‌ردوون.
رۆژى پێنجشه‌ممه 11ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، به فه‌رميى زانايان هه‌بوونى ئه‌و جۆره شه‌پۆلانه‌يان پشتڕاستكرده‌وه.
ئه‌و تيمه‌ى پشتڕاستى ئه‌و تيۆره‌ى ئه‌نشتاينيان كردووه‌ته‌وه، گرووپێكن له زانايان و توێژه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى له بوارى فيزيادا.
ئه‌وان له رێگه‌ى دوو ئامێره‌وه كه به گاليسكه‌ى ليجۆ، به‌ستراوون، توانيان بگه‌نه ئه‌و راستييه.
گريمانه‌ى ئه‌نيشتاين كه نزيكه‌ى سه‌ده‌يه‌ك له‌مه‌و به‌ر ئاماژه‌ى بۆ هه‌بوونى شه‌پۆلى راكێشان له گه‌ردوندا كردووه، به‌وه‌ى ئه‌و شه‌پۆلانه وزه ده‌گوازنه‌وه و ئه‌و بيرۆكه‌يه ببوه گرێيه‌ك له زانستيى مرۆڤدا و نه‌ده‌كرايه‌وه.
و:ئ.هـ