عه‌باديى دانى نا به هه‌بوونى گرووپه‌كانى تاوان له عێراقدا
K24 – ميونخ:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌باديى، له ميانى وتارێكدا له كۆنگره‌ى ميونخ رايگه‌ياند، هه‌ندێك گرووپى چه‌كدار "له ژێر كۆنترۆڵ ده‌رچوونه".
عه‌باديى له ميانه‌ى وتاره‌كه‌يدا به بێ باسكردن له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، باسى له ره‌وشى عێراق كرد و رايگه‌ياند، داعش تۆڕێكى مه‌ترسيدارى درووستكردووه و پێويسته هه‌مووان به‌يه‌كه‌وه رووبه‌ڕووى ببينه‌وه.
گوتيشى: "داعش له توركياوه چه‌كداره‌كانى ده‌گوازێته‌وه بۆ سووريا و له‌وێشه‌وه دزه ده‌كه‌نه ناو خاكى عێراق".
هه‌روه‌ها گوتى: "ده‌مه‌وێت هۆشدارى بده‌م، كه ئه‌وه ره‌وشه‌كه زۆر خراپتر ده‌كات بۆ ناوچه‌كه و كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو لايه‌ك ده‌بێت".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵيداوه چاكسازى له سووپادا بكات و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "ده‌ستمان پێكردووه و هه‌وڵى سه‌ره‌كيمان ئه‌وه بووه سووپا به‌هێز و تۆكمه بێت و كاتێك سووپا لاواز بوو، هاووڵاتييان به شێوه‌ى خۆبه‌خش په‌يوه‌ندييان به ريزه‌كانى سووپا و هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه كردووه".
له باره‌ى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه، عه‌باديى پاكانه‌ى به حه‌شد كرد و رايگه‌ياند، ئه‌و هێزه هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منييه‌كانى ديكه هه‌يه و به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه، هه‌ندێك باند و گرووپى تاوان له ريزى ئه‌و خۆبه‌خشانه درووست بوون و كرده‌وه‌ى تاوانكارى له ده‌ره‌وه‌ى ياسادا ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "ئه‌و گرووپانه مه‌ترسييدارن و پێويسته شه‌ڕى ئه‌وانيش بكه‌ين و رێگه ناده‌ين هيچ هێزێك له ده‌ره‌وه‌ى ياسادا بمێنێت و كرده‌وه‌ى تاوانكارى ئه‌نجامبدات".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، به رزگاركردنه‌وه‌ى روومادى سوپاى عێراق متمانه‌ى به‌خۆى زياتر بووه.
گوتيشى: "له سه‌دا نه‌وه‌دى ئاواره‌كانى تكريت گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان".
له باره‌ى په‌نابه‌رانه‌وه، عه‌بادى داواى له وڵاتانى ئه‌وروپا كرد به‌يه‌كه‌وه هه‌وڵه‌كانيان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ دژايه‌تيكردنى ئه‌و باندانه‌ى هاووڵاتييان به قاچاغ ده‌گه‌يه‌ننه ئه‌وروپا.
له باره‌ى ديوارى به‌غداوه، عه‌بادى ره‌تيكرده‌وه، ديوار له ده‌ورى به‌غدا درووست بكرێت و گوتى: "به‌غدا شارێكى گه‌وره‌يه و ئه‌گه‌ر ديواريش بكه‌ين داعش رێگه و ته‌كنيكى ديكه به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه نزيك بووينه‌ته‌وه له رزگاركردنى مووسڵ و هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌يه ئه‌و شاره رزگار بكه‌ينه‌وه".
عه‌باديى پرسيارى ئه‌وه‌شى وروژاند، ئايا دواى مووسڵ داعش روو له كوێ ده‌كات و به‌ره‌و كوێ ده‌چێت..
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا عه‌بادى ره‌خنه‌ى له توركيا گرت و به‌وه تۆمه‌تبارى كرد، كه مووسڵ به شارى خۆى ده‌زانێت و گوتى: "توركه‌كان به قووڵايى 100 كيلۆمه‌تر خزيونه‌ته ناو خاكى عێراق".
هه‌روه‌ها گوتى: "هيچ سه‌ربازێكى بيانى و هيچ سه‌ربازێكى ئێرانيى له عێراقدا بوونيى نييه".
ئا: ئ. هـ