سه‌رۆك وه‌زيرانى لوبنان بۆ كوردستان 24: ريفراندۆم به‌رپرسيارێتى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌

سه‌رۆك وه‌زيرانى لوبنان، تايبه‌ت به‌ كوردستان 24 باسى له‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ بارزانييدا كرد.

 

K24 – ميونخ:

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى لوبنان كۆبوويه‌وه‌.

دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، سه‌رۆك وه‌زيرانى لوبنان، ته‌مام سه‌لام وه‌ڵامى پرسياره‌كانى په‌يامنێرى كوردستان 24ى دايه‌وه‌ و رايگه‌ياند، له‌ ئێستادا پرسى ريفراندۆم و چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستان به‌رپرسيارێتى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌.

هه‌روه‌ها گوتى: بێگومان ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئازار و نه‌هامه‌تى كورديين، له‌م رووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانيى زانيارى باشمان ئاڵوگۆڕ كرد و ئێمه‌ متمانه‌ى باشمان به‌ سه‌رۆك بارزانيى هه‌يه‌ بۆ سه‌ركردايه‌تى گه‌لى كوردستان و پاشخانێكى گرنگ و دێرينى هه‌يه‌ له‌ لايه‌ن گه‌لى كورده‌وه‌ و رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌يه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى ره‌وشه‌كه‌.

له‌ باره‌ى ريفراندۆميشه‌وه‌ ته‌مام سه‌لام گوتى: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانيى ساڵى رابردوو و ئه‌مساڵيش باسمان كردووه‌ و ئه‌مه‌ به‌رپرسيارێتى سه‌رۆك بارزانييه‌.

ئا: ئ.هـ

تێبينيى: ئه‌م هه‌واڵه‌ راستكراوه‌ته‌وه‌ و نوێده‌كرێته‌وه‌