عه‌بادی: به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان له سه‌ربه‌خۆییدا نییه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، كوردستان هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له سه‌ربه‌خۆییدا نییه و پێشكه‌وتنی هه‌رێمیش په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی عێراق.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له میونخ، گوتی: "پێویست ناكات هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌وه راپرسی ئه‌نجام بدات" و هیوای خۆی بۆ مانه‌وه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراق ده‌ربڕی.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، عه‌بادی ئاماژه‌ی به قه‌یرانی دارایی عێراق كرد‌و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی توانای ده‌ربازبوونی له‌و قه‌یرانه‌دا هه‌یه و گوتی: "ئێمه به هه‌موو متمانه‌وه ده‌ڵێین پاڵپشتی گه‌لی عێراق ده‌كه‌ین و به هێزێكی زیاتره‌وه له‌و قه‌یرانانه ده‌رباز ده‌بین".
به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی ئاسایش له میونیخ، حه‌یده‌ر عه‌بادی وسه‌رۆك وه‌زیران، به نوێنه‌رایه‌تی عێراق به‌شداری له كۆنگره‌كه‌دا ده‌كات.