حه‌شدی شه‌عبی چوار شوفێری كوردیان رفاند

K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، له ناحیه‌ی سلێمان به‌گ، له پارێزگای دیاله، چوار شوفێری كوردیان رفاند.
ئه‌و شۆفێرانه خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخانن و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرییان پێبووه و له هێلی نێوان هه‌ولێر - به‌غدا كارییان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌مڕۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، سێ پاسه‌وانی دیكه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقیشیان رفاند.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر، چوار پاسه‌وانی دیكه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقییان رفاندبوو، كه تا ئێستاش هیچ هه‌واڵێكیان له باره‌وه نازاندرێت.