بووكه رووسیه‌كه له پاڵه‌وانییه‌تی قه‌ته‌ر تۆتالی تێنس بێبه‌ش ده‌بێت
وابڕیاربوو ماریا شاراپۆڤای خانمه تێنسزانی رووسی به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تی قه‌ته‌ر تۆتال بكات، كه ركابه‌رییه‌كانی له 21 تا 27ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2016 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام پاشه‌كشێی له پاڵه‌وانییه‌ته‌كه كرد.
وته‌بێژی خانمه رووسیه‌كه ده‌ڵێت" شاراپۆڤا به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له باڵی چه‌پی تووشی بووه ناتوانێت له پاڵه‌وانییه‌تی قه‌ته‌ر تۆتال به‌شداربكات ".
ئه‌مه دووه‌مین پاڵه‌وانییه‌تیه له 2016 تیایدا شاراپۆڤا پاشه‌كشێی بكات، یه‌كه‌میان پاڵه‌وانییه‌تی بریزبه‌ین بوو كه به هۆی هه‌مان پێكانه‌وه نه‌یتوانی به‌شداری بكات.
پاڵه‌وانییه‌تی قه‌ته‌ر تۆتالی تێنس، یه‌كه‌مین پاڵه‌وانییه‌تی خانمانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، له‌م پاڵه‌وانییه‌تیه ساڵانه چه‌ندین تێنسزانی به‌ناووبانگ تیایدا به‌شدار ده‌بن، له‌سه‌روویانه‌وه سیرینا ولیامزی ئه‌مریكی و ماریا شاراپۆڤای رووسی، كۆی خه‌ڵاته‌كانیشی ده‌گاته دوو ملیۆن و 517 هه‌زار و 250 دۆلاری ئه‌مریكی.