بارزانيى ديارييه‌ك پێشكه‌شى ئۆباما ده‌كات
K24 – ميونخ:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى، ديارييه‌كى تايبه‌تى پێشكه‌شى سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما كرد.
ئه‌مڕۆ له په‌راوێزى كاره‌كانى كۆنگره‌ى ميونخ بۆ ئاسايش، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، برێت ماكگۆرك كۆبوويه‌وه.
له ميانى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى ديارييه‌كى تايبه‌تى پێشكه‌شى ئۆباما كرد.
ديارييه‌كى بارزانيى پێكهاتبوو له وێنه‌يه‌كى تابڵۆيى سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، كه تێيدا ئاڵاى كوردستان به ده‌ستى پێشمه‌رگه‌وه ده‌شه‌كێته‌وه و ئاڵاى داعش ده‌هێنرێته خواره‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه برێت ماكگۆرك له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: "شەرەفمەندم کە ئەم وێنەیەم لەلایەن سەرۆك بازرانیەوە وه‌رگرت كه یەکەم ئاڵای داعشه لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە هێنرایە خوارەوە لە مانگی ئابی 2014".