بارزانيى پێشوازى له سه‌رۆك كۆمارى مه‌كدۆنیا ده‌كات
K24 – میونخ:
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مسعوود بارزانيى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمارى مه‌كدۆنیا له میونخ كۆبوويه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و شه‌ڕى دژى رێكخراوى داعش له عێراق و سووریا كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه له چوارچێوه‌ى كۆنگره‌ى میونخ هاتووه، كه دوێنێ هه‌ينى ده‌ستى به كاره‌كانى كرد و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش تێيدا به‌شدار بوو.
جگه له‌وه‌ش سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مسعوود بارزانيى، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو، چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و كه‌سایه‌تييه سیاسیيه‌كانى وڵاتانى به‌شداربوو له كۆنگره‌ى میونخ ئه‌نجامداوه.
كۆنگره‌ى میونخ له گه‌ڕى 51 ـه‌مینیدا، كه ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و وه‌زیرانى به‌رگرى و ده‌ره‌روه‌ى وڵاتانى جیهان به‌شدارییان تێدا كردووه. بابه‌ته سه‌ره‌كیيه‌كان ئه‌مجاره‌یان پێكهاتبون له ره‌وشى ئاسایشى جیهان به گشتيى و ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به تايبه‌تى.