فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا: چاوه‌ڕوانی كاتژمێر سفر ده‌كه‌ین
K24ـ هه‌ولێر:
نه‌جم ئه‌لجبووریی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ له ده‌ستی داعش چاوه‌ڕوانی كاتژمێر سفر ده‌كه‌ین.
نه‌جم ئه‌لجبووریی راشیگەیاند: "یه‌كه سه‌ربازییه‌كان ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵ و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌رووی خۆمان ده‌كه‌ین".
ئه‌لجبووری ئاماژه بۆ فیرقه‌ی 15 ی سوپای عێراق کرد كه له نزیك شارۆچکەی مه‌خموور جێگیركراون و گوتی: "به‌مه‌به‌ستی ئەنجامدانی هێرشی وشكانیی و بۆ پاڵپشتیکردنی فیرقه‌ی 15ی سوپای عێراق له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ش ده‌گەنە ناوچەکە".
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا ئاماژه‌شی کرد کە: "ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییانه كه مه‌شقپێكراون سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێراق له‌خۆده‌گرن".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه گوتیشی: "له‌كاتی ئاواره‌بوونی دانیشتوانی مووسڵ، هیزه ئه‌منییه‌كان به هه‌ماهه‌نگیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌رێمی كوردستان 13 رێگە بۆ ده‌ربازبوونیان دەکەنەوە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له به‌رده‌م لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا گوتی: "پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ ئاڵۆزده‌بێت".
به‌گوێره‌ی گوته‌كانی فێنسنت ستیوارت، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئه‌مریكا، چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌نجامده‌درێن و ده‌كرێت ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵ كۆنتڕۆڵبكرێنه‌وه، به‌ڵام به دووری زانی ئه‌مساڵ مووسڵ رزگاربكرێت.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌باح، ئا: نیزام فه‌یسه‌ڵ