پەتای پێکان بەرۆکی یۆڤێنتۆس بەر نادات

بۆنۆچیش پێکرا

K24-تۆرین

پەتای پێکان بەرۆکی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی گرتووە و ئەو یانەیە بەهۆی پێکانەوە لیۆناردۆ بۆنۆچیشی لەدەست دا.

شەوی رابردوو لە یاریی نێوان یۆڤێنتۆس و ناپۆلیدا، کە یۆڤی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر  بردنەوەی بەدەستهێنا و بۆیەکەمجار لەم وەرزە بۆ پێشەنگی سێریا ئەی سەرکەوت، بۆنۆچی تووشی پێکان بوو و نەیتوانی یارییەکە تەواوبکات.

چاوەڕی دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە پشکنینی پزیشکی بۆ بۆنۆچی بکرێت و ماوەی دوورکەوتنەکەی دیاری بکرێت، کە جگە لەو یاریزانە، خانمە پیرەکە لە تواناکانی کاسیرێس و کیلینیش بێبەشە و پەتای پێکان بەرۆکی بیانکۆنێری گرتووە.