ئێران: لە 24 کاتژمێردا 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ ئه‌وروپا هەناردە دەکەین
K24ـ هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو بۆ ئه‌وروپا هه‌نارده ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران راشیگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا ئێران 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو بۆ ئه‌وروپا هه‌نارده ده‌كات".
روكنه‌دین جه‌وادیی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی ئێران گوتی: "له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا، چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو له سه‌ر سێ بارهه‌ڵگری نه‌وت بارده‌كرێن و بۆ ئه‌وروپا ده‌نێردرێت".
جه‌وادیی ئاماژه‌شی کرد کە: "له‌و چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وته، دوو ملیۆن به‌رمیل تایبه‌تن به كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسیی و دوو ملیۆن به‌رمیله‌كه‌ی دیكەش دوو كۆمپانیا له رووسیا و ئیسپانیا كڕیویانه".
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، نه‌وته‌كه‌ی ئێران به رێگەی كه‌نداوه‌وه بۆ ئه‌وروپا هه‌نارده ده‌كرێت.
له دوای رێككه‌وتنه ناووکییەکەی ئێران و لابردنی ئابڵوقه ئابووریه‌كان لە سەر ئێران، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ ئه‌وروپا به یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌وشێوه‌یه داده‌ندرێت.
به‌هۆی پێشبینیكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان داكشانی به‌خۆیه‌وه بینی و پسپۆرانی ئابووریش پێیانوایە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران کاریگەری درێژخایەنی دەبێ لە سەر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، ئا: نیزام فه‌یسه‌ڵ