فیلمێكی کچانی ئێزدی خەڵاتی یەکەمی فەجری ئێرانی بەدەستهێنا

فیلمی (A157) ھەوڵیداوە بەشێك لە تاوانەكانی داعش بخاتەڕوو كە بەرامبەر بە كچانی كوردی ئێزدی ئەنجانیداوە.

K24- ھەولێر:

دەرهێنەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی باشترین فیلمی دوکیۆمێنتاریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فەجری ئێرانی پێبەخشرا، ئەم فیلمە تایبەت بوو بە ژیانی كچانی ئێزدیی و خستنەڕووی "تاوانەكانی" داعش بەرامبەریان.

بەڕێوبەری سینەمای پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان، ئەمین مورادیی بە راگەیاند: "فیلمی (A157) خەڵاتی سیمۆرغی بلووریی باشترین فیلمی دوکیۆمێنتاریی سی و چوارەمین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فەجری لە ئێران بەدەستهێناوە".

مورادیی گوتی: "فیلمی (A157) دوا فیلمی دەرھێنەری گەنجی شاری سنە، بێھروز نوورانییە و كاندیدی سێ بەشی سەرەكیی سی و چوارەمین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فەجری ئێران بووە و لە بەشی باشترین فیلم و لە كێبەركێی لەگەڵ سێ كاندیدی دیكە، توانی سیمۆرغی بلوورین بۆ خۆی دەستەبەر بكات".

بەڕێوبەری سینەمای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان گوتیشی: "فیلمی (A157) ھەوڵیداوە بەشێك لە تاوانەكانی داعش بخاتەڕوو كە بەرامبەر بە كچانی كوردی ئێزیدیی ئەنجامیانداون و باس لە ژیانی سێ كچی ئێزیدیی دەكات دوای رزگاربوونیان لە دەستی داعش".

ئەمە لە کاتێکدایە فیلمی (A157) لە زۆربەی ڤێستیڤاڵە جیهانییەکانیش نمایشکراوە.

سەرچاوە: ئیسنا، وەرگێڕان: لەیلا قادریی