بارزانی و سەرۆكی كرواتیا كۆبوونەوە

بارزانی چەندین دیداری لەگەڵ سەرۆك و سیاسەتمەداران ئەنجامداوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bb571749-8168-4a7e-b8a0-c4a772639d62/saroki%20krowateya.ism/manifest

K24- هەولێر:

لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لە میونشن، لە رۆژی سێیەمی كۆنفرانسەكەدا مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ کۆلینا گرابەر کیتارۆڤیچ، سەرۆكی كڕواتیا كۆبووەوە.

لە سێ رۆژی رابردوودا و لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی میونشن بارزانی دیداری لەگەڵ زۆر سەركردە و سیاسەتمەداری جیھان ئەنجامداوە.

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان وتارێك لە كۆنفرانسی میونشن پێشكەش بكات و رەوشی ھەرێمی كوردستان و ناوچەكەی تێدا شی بكاتەوە.

ھەرچەندە سەردانی بارزانی بۆ میونشن، بە مەبەستی بەشداریكردن بوو لە كۆنگرەی ئاسایش، بەڵام لەم ماوەیە بارزانی چەندین دیداری گرنگی لەگەڵ سەرۆك و نوێنەری وڵاتان رێكخست.

بە بڕوای ھەندێك لە چاودێرانی سیاسیی دیدار و كۆبوونەكانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە میونشن، لەم بارودۆخەی ھەرێمی كوردستاندا گرنگیی خۆی دەبێت لە ھەم لە بە دەستھێنانی پشیوانیی وڵاتانی زلھێز، ھەمیش لە پشتگیریی و ھاوكاریی زیاتر بۆ ھێزی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان.

ئا: ھەڤاڵ مەلا