بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

بڕیارە ئەمڕۆ بارزانی گوتارێكی تایبەت لە میونشن پێشكەش بكات

K24 - میونشن:

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا دەستیپێكرد.

لە چوارچێوەی دیدار و كۆبوونەوەكانی لە میونشن، كەمێك پێش ئێستا مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەرسلا ڤۆندەرلاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.

لە لایەكی دیكەوە ھەر ئەمڕۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ کۆلینا گرابەرکیتارۆڤیچ، سەرۆکی کرواتیا کۆبوویەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (كوردستان24) پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارزانی گوتارێکی تایبەت لە کۆنفرانسی میونشن پێشکەش دەكات.

لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی ئاسایش لە میونشن لە دوو رۆژی رابردوودا، مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كەردستان دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیھان ئەنجامداوە لە کۆبوونەوەکانیش باس لە رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش و ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان کراوە.

ئا: ھەڤاڵ مەلا