ئێران مهترسى سهلهفييه جيهادييهكانى رۆژههڵاتى كوردستانى لێنيشتووه
K24 – ههولێر:
پهرهسهندنى رهوتى سهلهفييهتى جيهاديى له كۆمهڵگهى كورديى رۆژههڵاتى كوردستاندا بووهته ديارده. دواى بيست ساڵ له بێدهنگى، وهزارهتى ناوخۆى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ههستيى به مهترسييهكانى ئهو دياردهيه كردووه.
"ئاسایشی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی و کاریگەریی حیزبە سەلەفییەکان لە کوردستانی عێراق و ئێران" سەردێڕی بابەتێکە کە لە لایەن پسپۆڕانی وەزارەتی ناوخۆی ئێرانەوە ئامادە کراوە و لە ژمارەی 17ی گۆڤاری راهبۆرد دا بڵاو کراوەتەوە.
راهبۆرد گۆڤارێکی راڤەیی سەر بە ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتيژییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێرانە و بابەتەکانی تەنیا بۆ ئاگاداریی بەرپرسان و لە چەند ژمارەیەک دا بڵاو دەکرێتەوە.
بە گوێرەی ئەو راپۆرتە، بە هۆی بانگهشهى گرووپە سەلەفییەکان لە 20 ساڵی رابردوودا، کولتوورێکی تەواو جیاواز لە کولتووری ئێرانی و ئیسلامی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەریهەڵداوە کە لە هەموو مێژووی ئەو ناوچەیەدا نموونەی نەبووە.
نوسەرانی ئەو راپۆرتە، بە ئاماژە کردن بەوەی لە هەموو ناوچە سوننە نشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ورمێوە تا پاوە چالاکییەکانی گرووپە سەلەفییەکان بەرچاو دەکەوێت، بەو ئەنجامە گەیشتوون کە داعش دەتوانێ لەو ناوچانەی رۆژهەڵاتی کوردستان گهرا دابنێت.
پسپۆڕانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، پیشنیازیان بۆ بەرپرسانی سیاسی و ئەمنییەتیی کۆماری ئیسلامی کردووە کە بۆ پووچەڵکردنەوەی چالاکییەکانی ئیسلامییە توندڕەوەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، جگە لەوەی پێویستە چالاکیی مەلا توندڕەوەکان و مزگەوتەکانی ئەو گرووپانە و کهناڵە ئاسمانییەکانیان، سنووردار بکرێ پیویستە لە بەرامبەریشیاندا، رێکخراوە مەدەنییەکان و رەوتی سۆفیگەری و مامۆستایانی ئایینیی سوننە کە خاوەنی پێگەی کۆمەڵایەتین لە لایەن حکوومەتەوە پشتیوانیان لێ بکرێت.
لەو راپۆرتە دا جەخت لەوەش کراوەتەوە، پێویستە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسان لە هەرجۆرە کردەوە و لێدوانێک لە دژی سوننەکان کە ببێتە هۆی پەرە سەندینی کێشەی نەتەوەیی و ئایینی خۆ ببوێرن و سەرپێچیکەرانیش بە توندی سزا بدرێن.