بارسێلۆنا چاودێری گۆڵپارێزه لاوه‌كه‌ی میلان ده‌كات
k24 ـ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندێكی یانه‌ی بارسێلۆنا له په‌یژه‌كانی سان سیرۆ بوون، ئه‌مه‌ش له پێناو چاودێریكردنی جیانلویجی دونارۆمای گۆڵپارێز له یارییه‌كه‌ی میلان به‌رامبه‌ر جێنه‌وا.
تۆڕی سكای سپۆڕتی ئیتاڵی بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌م شانده‌ی بارسێلۆنا گۆڵپارێزه 16 ساڵانه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج، كه له‌م وه‌رزه‌دا به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی دیێگۆ لۆپێز بینیه‌وه.
دونارۆما له‌م وه‌رزه تا ئێستا 16 یاری به درێسی میلان له خولی ئیتاڵی ئه‌نجامداوه و بووه‌ته جێی بایه‌خی چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وڕوپی.