ئه‌فغانستان: له 2015 قوربانیانی مه‌ده‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه
K24 – هه‌ولێر:
له راپۆرتێكدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، دوای كشانه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌فغانستان، توندوتیژییه‌كان له‌و وڵاته زیادی كردووه، له ئه‌نجامدا بۆ حه‌وته‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌كدی، قوربانیانی مه‌ده‌نی له 2015 ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردووه.
له راپۆرتی ساڵانه‌یدا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "به به‌راورد به ساڵی 2014، رێژه‌ی قوربانیان له 2015 له 4% زیادیكردووه، به‌لایه‌نی كه‌م 3545 كه‌س له‌وانه‌ی شه‌ڕكه‌ر نین گیانیان له ده‌ستداوه، 7457 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه".
لێكۆڵه‌ران له راپۆرتی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا نووسیویانه: "زۆرێك له‌وانه‌ی شه‌ڕكه‌رنین، له نێو شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان گرووپه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان گه‌مارۆده‌درێن".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی یوئێن "شه‌ڕی زه‌مینی هۆكاری سه‌ره‌كییه و رێژه‌ی له 37% مه‌ده‌نییه‌كان به‌هۆیه‌وه ده‌بنه قوربانی، له دوای ئه‌ویش ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌چێندراوه‌كان دێت و له 21% هاووڵاتیانی كردووه‌ته قوربانی، هێرشه خۆكوژییه‌كانیش به پله‌ی سێێه‌م دێت و له 17% هاووڵاتیان به‌هۆیانه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه و برینداربوونه".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاندووه: "زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له مه‌ده‌نییه‌كان ده‌بنه قوربانی له ژنان و منداڵانن، به‌شێوه‌یه‌ك له 37% قوربانییه‌كان ژنانن، منداڵانیش رێژه‌ی له 14% پێكهێناوه، له 28% هه‌موو قوربانییه‌كانیش له‌لایه‌ن هێزه حكوومییه‌كانه‌وه كوژراون و برینداركراون".
ئه‌و راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روونیكردووه‌ته‌وه: "پارساڵ 103 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان كوژراون و 67 دیكه‌ش برینداركراون".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئۆباڵی كوژران و برینداربوونی له 62% هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیشی خستووه‌ته ئه‌ستۆی گرووپه چه‌كداره‌كانی وه‌ك تاڵیبان، له‌وباره‌یه‌وه لێكۆڵه‌ره‌وانی نێوده‌وڵه‌تی رایانگه‌یاندووه: "چه‌كداره‌كان به ئه‌نقه‌ست بێت یاخود بێ مه‌به‌ست بووبێت، زیانیان به هاووڵاتیان گه‌یاندووه".
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه: "دانیشتوانی باكوور و باشووری وڵات به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می توندوتیژییه‌كانن".
ئه‌وه‌ی جێی باسه، به گوێره‌ی تۆماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 2009 تا ئێستا، 59 هه‌زار كه‌س له ئه‌فغانستان كوژراون و برینداربوون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
و: موحسین حوسێن