سێ "قاچاغچى كورد" له يۆنان ده‌ستگيركران
K24 - هه‌ولێر:
پۆليسى يۆنان سێ هاووڵاتيى باشوورى كوردستانى به تۆمه‌تى بازرگانى چه‌ك به شێوه‌ى قاچاغ ده‌ستگيركرد.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، ئه‌و سێ كه‌سه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى بريتانيين.
تا ئێستا ورده‌كارى زياتر له باره‌ى ناو و شوێنى نيشته‌جێبوونى ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌ست نييه.
پۆليسى يۆنان رايگه‌ياندووه، لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ كه‌سه له قۆناغى سه‌ره‌تاييدايه و هێشتا نازانرێت په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه هه‌يه ياخود نييانه.
پۆليس روونيكردووه‌ته‌وه، وێڕاى ده‌ستگيركردنى ئه‌و كه‌سانه، ده‌ستگيراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و كه‌ره‌ڤانه‌يه‌كى پڕ له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نييدا.