رۆژی ڤاڵانتاین لە ماڵی عەلی عاشق

زیاتر لە 60 ساڵە بە تەنیا دەژی

K24 - سۆران:

وەك گرنگیدان بە رۆژی ڤاڵانتاین و دووپاتكردنەوەی سۆز و عیشق بۆ یەكدی، كۆمەڵێك كچ و كوڕ لە دەوری عەلی عاشق كۆبوونەوە.

بۆ پیرۆزكردنی رۆژی خۆشەویستیی 14/2 هەموو ساڵێک كە بە ڤاڵانتاین ناسراوە، ژمارەیەك كچ و كوڕی زانكۆی سۆران سەردانی ماڵی عەلی عاشقیان كرد.

عەلی عەبدوڵڵا، ناسراو بە عەلی عاشق، خەڵكی گوندی سرێشمەی سەر بە شارەدێی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران، زیاتر لە 60 ساڵە بەھۆی دابڕانی لە مەعشوقەكەی یاخی بووە و ژیانی تەنیایی ھەڵبژاردووە، لەو ماوەیەدا تا ئێستا لە ماڵێكی بچوكدا لە گەلی عەلی بەگ ژیان بەسەر دەبات.

ھۆكاری ژیانی عەلی عاشق، لەو شوێنە وەك خۆی باسیكردووە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو شوێنە سەر رێگەی ھاتن و چوونی دڵخوازەكەی بووە لە وەرزی بەھار و پایزدا لەگەڵ خێڵەكەیان كە ماڵی باوكی خاوەن مەڕوماڵات بوونە و بەوێدا ھاتووچۆیان كردووە.

ماڵی عەلی عاشق، ھەر لە رۆژی ڤاڵانتاین قەرەباڵغ نییە، بەڵكوو رۆژانی دیكەش خەڵكیی سەردانی دەكەن، ئەو كەسانەی ئاشنای چیرۆكی عاشقبوونی ئەو دەبن حەز دەكەن لە نزیكەوە ئاشنای عەلی عاشق بن.

رۆژی ڤاڵانتاین لە ماڵی عەلی عاشق
رۆژی ڤاڵانتاین لە ماڵی عەلی عاشق
رۆژی ڤاڵانتاین لە ماڵی عەلی عاشق
رۆژی ڤاڵانتاین لە ماڵی عەلی عاشق
رۆژی ڤاڵانتاین لە ماڵی عەلی عاشق