فیلمی "گەڕاوە" بووە براوەی خەڵاتی فێستیڤاڵی بە فتا لە بەریتانیا

فێستیڤاڵی بەفتا لە ھۆڵی ئۆپێرا رۆیاڵ لە لەندەنی پایتەختی بەریتان بەڕێوەچوو.

K24 - ھەولێر:

فیلمی "گەڕاوە" توانی ببێتە براوەی گەورەترین خەڵاتی فیلمی بەریتانیا لە فێستیڤاڵی بەفتا كە بە گرنگترین فێستیڤاڵی فیلم لە و وڵاتە دادەنرێت.

لە فێستیڤاڵەكە لیۆناردۆ دیكاپریۆ خەڵاتی باشترین ئەكتەری بە دەستھێنا، ئەلیخاندرۆ ئیناریتۆ خەڵاتی باشترین دەرھێنەری پێبەخشرا.

لیۆناردۆ دیكاپریۆ خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت: "ئەكتەرە بەریتانییەكان كاریگەری زۆریان لە سەر من ھەبووە، دەمەوێ ئەوە بڵێم ئەو ھەموو خەڵاتانەی بەدەستم ھێناون لە ژیانی سینەماییم، ھەمووی لە چاوی دەیكم دەبینم، لەبەر ئەوەی من لە گەڕەكێكی ھەژار نشین دەژیام لە لۆس ئەنجلوس دەژیام، دایكم منی گەیاندە ئەو رۆژە".

كچە ئەكتەری بەشداربووی فیلمی گەڕاوە  كیت وینسلت دەڵێت:"ھەست بە خۆشیەكی زۆر دەكەم بە راستی من خۆشەویستیێكی بێسنوورم بۆ سینەما ھەیە وھەر لە منداڵیەوە ئەو خۆشەویستییەم بۆ سینەما ھەیە، ئێستا كە بەشداریم لە فیلمێكی وەھا گەورە كارم كردووە ھەست دەكەم خەونەكانم ھاتوونەتەدی".

فێستیڤاڵی بەفتا لە ھۆڵی ئۆپێرا رۆیاڵ لە لەندەنی پایتەختی بەریتان بەڕێوەچوو.

لیۆناردۆ دیكاپریۆ و كیت وینسلت كە لە ساڵی 1997 لە فیلمی تایتانیك دەوری سەرەكیان بینی، ناوبانگی زۆریان دەركر، بۆ دووەم جار ئەو دوو ئەكتەرە لە كارێكی ھاوبەشدا دەوری سەرەكیان بینووە لە فیلمی گەڕاوە.

ئامادەكردنی: شنۆ محەممەد