رووسيا كه‌شتيه‌كى جه‌نگيى ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رووسيا رايگه‌ياند، كه‌شتييه‌كى جه‌نگيى تايبه‌ت به هه‌ڵدانى مووشه‌ك ره‌وانه‌ى ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له كه‌ناراوه‌كانى سووريا له‌نگه‌ر بگرێت.
كه‌شتييه‌كه ناوى زليونى دول"ه و مووشه‌كى كيشوه‌ر بڕى جۆرى "كاليبه‌ر"ى هه‌ڵگرتووه و له ديسه‌مبه‌رى رابردوودا چووه‌ته پاڵ كه‌شتيگه‌لى رووسيا له ده‌رياى ره‌ش.
له ئێستادا ئه‌و كه‌شتييه به‌ڕێكه‌وتووه به‌ره‌و ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ريا نۆڤۆستى له سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منييه‌وه له قرم بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه‌شتييه‌كه به‌ره‌و سووريا به‌ڕێكه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له ئۆپراسيۆنه‌كانى سووپاى رووسيا بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له سووريا بكات.
به‌ڕێكه‌وتنى ئه‌و كه‌شتييه له كاتێكدايه، هه‌ريه‌ك له ئه‌مريكا و رووسيا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له به‌رايى كۆنگره‌ى ميونخ بۆ ئاسايش بڕيارياندا ئاگربه‌ست له سووريا رابگه‌يه‌نن.
ئه‌مريكا په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ رووسيا راده‌كێشێت و رايگه‌ياندووه، مۆسكۆ له هه‌وڵى نانه‌وه‌ى ئاڵۆزى و پشێوى زياتره له سووريا.
له به‌رامبه‌ردا رووسيا ره‌تيده‌كاته‌وه كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى مه‌ده‌نييه‌كانى سوورياى كردبێته ئامانج و رايگه‌ياندووه، ئه‌و بۆردومانى هه‌موو ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه ده‌كات ماوه‌ى پێنج ساڵه شه‌ڕى ناوخۆيان له سووريا هه‌ڵايساندووه و له سه‌رووشيانه‌وه داعش.
دا:ئ.هـ