ئه‌مریكا: ئه‌سه‌د هه‌ڵه‌یه له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری سه‌ربازی
K24ـ هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بەشار ئه‌سه‌د، سەرۆکی سووریا "هه‌ڵه‌یه" ئه‌گه‌ر وابزانێ چارەی سەربازیی بۆ جەنگی سووریا سەردەگرێ.
مارك تونه‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: "سه‌رۆكی سووریا، بەشار ئه‌سه‌د هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر بڕوابكات چاره‌سه‌ری جەنگی سووریا بە رێگەی سەربازیی ده‌بێت".
هاوکات بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ فرانس پرێس رایگەیاند: ""به‌رده‌وام ده‌بین له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانووستانەکانی ئاشتیی"، و سەرۆکی سووریا گوتیشی: تەواوی وڵاتەکەی کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە، بەڵام دانی بەوەدا نا کە ئەو کارە کاتی زۆری دەوێ.
بەشار ئەسەد ئاماژەشی کرد کە: "بە دووری نازانێ سعودییە و تورکیا لە ململانێکانی وڵاتەکەیدا بە (هێرشی) وشکانی بەشدار بن". و ئەسەد گوتی: "ئامانجی هێرشی سوپاکەی لە پارێزگای حەلەب بڕینی رێگەی باکووری حەلەبە بەرەو تورکیا.
سەرۆکی سووریا دڵنیایشی دا کە: لە کەمتر لە ساڵێک دەکرێ "کێشەی" سووریا چارە بکرێت، ئەگەر رێگەکانی هاوکاریی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا و ئوردن و عێراقەوە ببردرێن.
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی سووریا لە کاتێکدایە لە کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا وڵاتانی زلهێزی جیهان رێککەوتن لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست لەم هەفتەوە لە سووریا، بەڵام رێککەوتنەکە راگرتنی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا و بەشار ئەسەد و هێزە هاوپەیمانەکانی لەخۆناگرێت.
سه‌باره‌ت به راگەیاندنی ئاگربه‌ست له سووریا، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا، ئیریك شۆڵتەز له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی ببینین هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندن به ئه‌ركه‌كانیانه‌وه له رۆژانی داهاتوودا چاوه‌ڕوانی كردار دەبین نه‌ك گوتار".
ئیریك شۆڵتەز گوتیشی: "رێككه‌وتن لەسەر راگەیاندنی ئاگربه‌ست له ململانێی سووریا به شێوه‌یه‌كی كاتیی گرنگه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان له گفتوگۆكانی ئاشتیی كۆتاییان نه‌هاتووه".
گوته‌بێژی کۆشکی سپی ئاماژەشی کرد کە: "رووسیا به‌شداره له كاره‌ساتی مرۆیی له سووریا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌كاته ئامانج كه داعش لەوێ بوونی نییە و کاتی ئەوە هاتوو دەستبەرداری بیانووی راودوونانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی بن کە بۆ زیاتر بەشداریکردنیان لە جەنگی نێوخۆیی و تایەفیی بەکاریدەهێنن".
سەرچاوە: رۆیتەرز، ئا: نيزام فه‌یسه‌ڵ