توركیا بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه بۆردومان ده‌كات
K24 - دهۆك:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، له چیاكانی كوره‌ژار و زێباری له ده‌ڤه‌ری شێلادزێ بۆردومان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا، كه‌مێك به‌ر له ئێستا، ده‌ستییان به بۆردومانكردنی ئه‌و ناوچانه كردووه كه بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان لێیه و تا ئێستاش فڕۆكه‌كان به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 له زاری شایه‌تحاڵان له ناوچه‌كه‌وه پێی رایگه‌یاندین، ده‌نگی بۆردومانه‌كانی ئه‌وجاره وه‌كو پێشتر ئاسایی نه‌بووه و به‌جۆرێك خه‌ڵكی شێلادزێ به روونی گوێیان له ده‌نگی بۆدرومانه‌كان بووه.
له‌دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی دووه‌می په‌رله‌مانی توركیا، له تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015ه‌وه، توركیا ده‌ستی به بۆردومانكردنی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان كردووه‌ته‌وه.