پياو له چ كاتێكدا ده‌گرى؟
K24- هه‌ولێر
گريان، يه‌كێكه له‌و ئه‌نگێزانه‌ى كه له مرۆڤدا به‌ديده‌كرێت به‌جۆرێك واده‌كات شێوازى ده‌موچاو و ره‌نگى بگۆڕێت، دياره ئه‌ميش به‌هۆى كاريگه‌ربوون به رووداوێكى نه‌خوازراو ده‌رده‌كه‌وێت، جا ئه‌و رووداوه خۆشى بێت ياخود ناخۆشى.
به‌پێى زۆربه‌ى توێژينه‌وه زانستييه‌كانى پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى، ديارده‌ى گريان زياتر له خانماندا به‌ديده‌كرێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پياوان، هه‌رچه‌نده بۆچوونى خه‌ڵكى له‌مه‌ڕ گريانى پياوانه‌وه جيايه، به‌جۆرێك هه‌ندێك كه‌س پێيانوايه، پياو نابێت بگريت، چونكه پياو نيشانه‌ى به‌هێزييه، بۆيه شه‌رمه ئه‌گه‌ر به هه‌ر رووداوێك له رووداوه‌كان په‌نا بۆ گريان ببات.
هه‌ندێك له خانمانيش پێيانوايه، گريان پياو به ئه‌نقه‌ست نييه، چونكه پياو شاسوارى خه‌ونه‌كانى خانمه‌كه‌يه‌تى، بۆيه زۆرجار پياو هه‌ست ده‌كات كه ناتوانێت وه‌كو كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوو خه‌ون و ئاواته‌كانى هاوسه‌رى ژيانى بێنێته دى، هه‌ست و سۆزى پڕ ده‌بن له‌گريان و خۆى بۆ ناگيرێت، ياخود هه‌ست ده‌كات وه‌كوو پێويست ناتوانێ ببێته كه‌ڵه شاخێك بۆ هه‌ڵگرى خه‌مه‌كانى ژيان و پاراستنى خێزانه‌كه‌ى، ناچار ده‌بێت بگريت.
به‌گشتى پياو له سێ كاتى جياوازدا ده‌گريت، هه‌روه‌كوو له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كراوه:
- كاتێك كه‌سێكى نزيك و خۆشه‌ويستى له ده‌ست ده‌دات: پياو كاتيك كه‌سێكى نزيكى بنه‌ماڵه‌كه‌ى ياخود خێزانه‌كه‌ى وه‌كوو دايك باوك برا خوشك، ژن، ياخود هاوڕێه‌كى خۆشه‌ويستى له‌ده‌ست ده‌دات، خۆى بۆ ناگيرێ و له‌قوڵايى ناخييه‌وه ده‌ست ده‌كات به‌گريان.
- كاتێك سته‌مى لێ ده‌كرێت: پياو كاتێك سته‌مى لێبكرێت و نه‌توانێ رووبه‌ڕووى ئه‌و سته‌مه ببێته‌وه، راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كات به‌گريان، به‌جۆريك ناخۆشترين هه‌ستى بۆ دروست ده‌بێت، به‌تايبه‌تى كاتێك رووبه‌ڕووى ئه‌شكه‌نجه و لێدان و ياخود كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى يان منداڵه‌كه‌ى به‌به‌رچاوييه‌وه، وا ده‌كات دونياى له‌به‌رچاو ره‌ش بێت و، هاوارى گريان له ناخييه‌وه وه‌ك شه‌پۆڵى ده‌رياكان له‌ناوچاويدا په‌نگاو بخواته‌وه.
- زيادبوونى سه‌ختييه‌كانى ژيان: زۆرجار گوێبيستى گوته‌ى پياوانى فه‌يله‌سوف زاناكان بووين له‌سه‌ر گريانى پياو كاتێك كه ده‌لێن: "ئه‌گه‌ر پياوێكن بينى ده‌گرى، ئيتر بزانه خه‌مه‌كانى گه‌يشتوونه‌ته لوتكه‌ى چيايه‌ك"، ياخود "ئه‌گه‌ر پياوێك بينى بگريت، بزانه له‌گه‌ردوندا رووداوێكى زۆر گه‌وره روويداوه"، هه‌ندێك جار پياو به‌هۆى زيادبوونى داواكارييه‌كانى ژيان و ئه‌ركه‌كانى رۆژانه‌ى به‌جۆرێك كه نه‌توانێت جێبه‌جێيان بكات و رووبه‌ڕوويان بێته‌وه، هێدى هێدى خۆى له حاڵه‌تێكى غه‌ريبيدا ده‌بينێته‌وه، به‌شێوه‌يه‌ك هه‌ست ده‌كات ژيان ته‌نها بۆ ئه‌و سه‌خت و دژواره، هه‌رچه‌ندى هه‌وڵده‌دات به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى له‌و ئاسته‌دا نين كه بتوانێت ئه‌و ناخۆشيانه‌ى ژيان تێپه‌ڕێنێت، بۆيه ناچار ده‌بێت خه‌مه‌كانى له‌رێگه‌ى گريانه‌وه ده‌ربڕێت.
ك.ي