ده‌ريا شيوه‌نى جێگر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كچه گۆرانيبێژى كورد، ده‌ريا كاروان له نوێترين كارى هونه‌رى خۆي‌دا له ژێر ناونيشانى (بۆيان باس بكه)، شيوه‌نێك بۆ گۆرانيبێژى كۆچكردوو، جێگر عه‌زيز ده‌كات.
رۆژى سێشه‌ممه 19ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، گۆرانيبێژى لاو جێگر عه‌زيز، له ماڵى هاوڕێيه‌كى به چه‌قۆ بريندار كرا‌و و به‌هۆى كاريگه‌رى برينه‌كه‌يه‌وه تا گه‌يه‌ندرايه نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.
دواى رووداوه‌كه، به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، "تۆمه‌تبار ناوى (هـ.م)ه‌و هاوڕێى خۆى بووه و دواى خۆ حه‌شاردانى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له يه‌كه‌م لێكۆڵينه‌وه‌دا دانى به‌وه‌دا ناوه كه تاوانى كوشتنى تاوانلێكراوه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه".
روونيشيكرده‌وه، به گوێره‌ى حوكمه‌كانى مادده‌ى 406 له ياساى سزادانى عێراقيى ژماره 111ى ساڵى 1969 دادوه‌ر په‌ڕاوى لێكۆڵينه‌وه‌ى بۆ دۆسيه‌كه كردووه‌ته‌وه.
ده‌ريا كاروان و جێگر عه‌زيز، به يه‌كه‌وه گۆرانى (گوڵه باخ)ى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد عه‌لى مه‌ردانيان گوتبوويه‌وه و كليپێكيان بۆ كردبوو.
له‌م به‌رهه‌مه نوێيه‌دا، ده‌ريا كاروان هه‌نسكه‌كانى خۆى بۆ كۆچى دوايى هاوڕێكه‌ى ده‌ربڕيوه.