هه‌ڵويستى ئه‌نجومه‌نى پاريزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر قه‌يرانى دارايى كوردستان
K24- هه‌ولێر
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، هۆكارى دواخستنى كۆبوونه‌وه‌كانيان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌مى فڕاكسيۆنى گۆڕان.
ئه‌مڕۆ 15ى شوبات/ فبرايره‌ى 2015، عه‌لى ره‌شيد، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر، سه‌رۆكى فڕاكسيۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، له كه‌ناڵى كوردستان 24دا به‌شدارى به‌رنامه‌ى باسى رۆژيان كرد، كه تێيدا هه‌ردووكيان تيشكيان خسته سه‌ر هۆكاره‌كانى دواخستنى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و سيستى به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانيان و هه‌ڵوێستى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌رامبه‌ر قه‌يرانى دارايى هه‌ريمى كوردستان .
هه‌ر له‌و به‌رنامه‌يه‌دا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، هۆكارى دواخستنى دواين كۆبوونه‌وه بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ، بۆ فڕاكسيۆنى گۆڕان گه‌ڕانده‌وه.