جنێڤ 3 دواخرا
K24 ـ جنێڤ:
كۆبوونه‌وه ناڕاسته‌وخۆكانی جنێڤ 3 له نێوان حكوومه‌تی سووریا و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزيسیۆنی ئه‌و وڵاته دواخرا بۆ 25 ی ئه‌م مانگه.
ستیڤان دیمستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سووریا، كۆبوونه‌وه‌كانی جنێڤ 3 ی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سووریای هه‌ڵپه‌سارد تاكو 25شوبات/ فێبرایه‌ری 2016 .
په‌يامنێرى كوردستان 24 له جنێڤ، رايگه‌ياند، كرده سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له دژی ئۆپۆزيسیۆنی سووریا هۆكاری هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانه له‌لایه‌ن نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
گفتووگۆكانی جنێڤ 3 وه‌ستێندرا دوای ئه‌وه‌ی سوپای حكوومه‌تی سووریا به‌پشتیوانی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، توانی له باكووری شاری حه‌له‌ب پێشڕه‌وی بكات.