ئه‌م داوایه‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید تووشی شۆكت ده‌كات
k24 ـ هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه داوای گۆڕانكاری له ئیداره‌ی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و جه‌خت له ده‌ركردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كڕینی نێیمار دا سیلڤای یاریزانی بارسێلۆنا ده‌كه‌نه‌وه.
رادیۆی كادینا سێری ئیسپانیا لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی له نێو هانده‌رانی یانه‌كه كردووه، ده‌ركه‌وتووه كه زۆرینه‌ی هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه داوا له ئیداره‌ی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ رۆناڵدۆ بن و كار بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار بكه‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه‌یش له كاتێكدایه كه یانه‌ی بارسێلۆنا به سه‌ركردایه‌تی سێكۆچكه‌كه‌ی (مێسی، سوارێز و نێیمار) ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هاوكات ئاستی كریستیانۆ رۆناڵدۆیش له هه‌ڵكشان و داكشانه و هێشتا ناتوانێت له به‌رانبه‌ر یانه گه‌وره‌كان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.