رووسیا بۆردومانی تورکیا بۆ سەر یەپەگە دەباتە ئەنجوومەنی ئاسایش
K24 ـ هه‌ولێر
رووسیا داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی كرد پرسی بۆردومانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سووریا له لایه‌ن توركیاوه تاوتوێ بكات، جگه له‌وه‌ی رووسیا ناراحه‌تیی خۆی ده‌ربری به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بو سه‌ر هێزه كوردییه‌كان كه رووسیا پشتیوانی‌یان ده‌كات.
به‌رپرسێكی باڵا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تیی ئاگادار بكرێته‌وه له په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وشی سووریا، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌مڕۆ ئه‌م پرسه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی داخراودا تاوتۆی بكرێت".
دیپلۆماتێكی رووسیی له نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی گوتویه‌تی كه: " شاندی رووسیی هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌كارهینانی هێز له لایه‌ن توركیاوه دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل".
توركیا لای خۆیه‌وه هۆشداریی دایه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له رۆژئاوای كوردستان، بەوەی رووبەڕووی توندترین وه‌ڵامدانه‌وه ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵیاندا ده‌ست به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی ئیعزاز دا بگرن، كه كه‌وتووه‌تە دووریی ته‌نها 8 كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی توركیا.
ئەمە لە کاتێکدایە بۆ روژی چوارەم له‌سه‌ر یه‌ك پێگه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له رۆژئاوای كوردستان بۆردومان ده‌كات، له هه‌ولێكدا بۆ وه‌ستاندنی پێشڕه‌وییه‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شارۆجكه‌ی ئیعزاز.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا تێكچوونیان به‌خۆوه بینی له كاتی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رووسیا له لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبەری ساڵی 2015 له ئاسمانی سنووری نێوان توركیا و سووریا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌ر، وه‌رگێڕان: نه‌وزاد محه‌ممه‌د