ئه‌م خواردنانه هه‌ستی ته‌مبه‌ڵی زیاتر ده‌كه‌ن
K24هه‌ولێر-
هه‌ندێكجار هه‌ست به ته‌مبه‌ڵی و قورسی لاشه ده‌كه‌ین و ناتوانین زۆرێك له چالاكییه پێویستییه‌كان ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه پزیشكانی بواری ته‌ندروستی به‌چه‌ندین ئامۆژگاری رێنماییمان ده‌كه‌ن له‌بواری هه‌ڵبژاردنی جۆری ئه‌و خواردنه‌ی رۆژانه ده‌یانخۆین.
هه‌روه‌كو ماڵه‌په‌ڕی "سه‌حه‌تی"، چه‌ند جۆرێك له‌و خواردنانه‌ی دیاریكردووه كه ده‌بنه هۆی ته‌مبه‌ڵی جه‌سته:
شیرینی:
گومانی تێدا نییه شیرینی وزه ده‌داته جه‌سته و چالاك و زیندوی ده‌كاته‌وه به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، چونكه رێژه‌ی شه‌كری خوێن كه‌م ده‌بیته‌وه و دووباره هه‌ستی ماندووبوون و ته‌مبه‌ڵی دروست ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌یه هه‌ندێك پێی وابێت له رێگه‌ی شیرینییه‌وه دووباره ئه‌و وزه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌سته به‌ڵام ئه‌وه هاوشێوه‌ی خولانه‌وه‌یه له بارزنه‌یه‌كی به‌تاڵدا، بۆیه باشتره په‌نا ببرێت بۆ خواردنی میوه تاكو وزه‌ی جه‌سته بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام بێت .
چه‌وری:
ئه‌گه‌ر سیسته‌می خۆراكتان بایه‌خ به چه‌وری بدات، گومانی تێدا نییه ،زیاتر هه‌ست به بته‌مبه‌ڵی جه‌سته ده‌كه‌ن، چونكه چه‌وری ده‌بیته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خڕۆكه سووره‌كانی خوێن له‌یه‌كتر و دواتر توانای هه‌ڵگرتنی گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجینیان كه‌متر ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌ننه به‌شه جیاوازه‌كانی تری جه‌سته، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به ته‌مبه‌ڵی.
خواردنی سوێر:
خواردنی چپس و پسكیتی سوێر به‌ر له ژه‌مه‌كانی خواردن، ده‌بێته هۆی ته‌مبه‌ڵی جه‌سته به‌هۆی ئه‌و بڕه زۆره خوێیه‌ی تێیدایه ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی شله‌مه‌نی له جه‌سته‌دا جگه له‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كێش زیاتر ده‌كات.