بۆ چواره‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك توركيا بۆردومانى رۆژئاواى كوردستان ده‌كات
K24 – قاميشلۆ:
سوپاى توركيا بۆ رۆژى چواره‌م بۆردومانى رۆژئاواى كوردستانى كرد و ناوچه‌ى شارۆچكه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌تى كردووه‌ته ئامانجى بۆردومانه‌كانى، كه دوێنێ ئه‌و شارۆچكه‌يه له لايه‌ن يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌له‌وه رزگار كرا.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كه تۆپخانه‌ى سوپاى توركيا ئه‌مڕۆ باره‌گاى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كردووه‌ته ئامانج و ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى ئه‌عزازى به چڕى بۆردومانكردووه، كه يه‌په‌گه ته‌نيا شه‌ش كيلۆمه‌ترى ماوه ئه‌و شارۆچكه‌يه‌ش رزگار بكات.
ئه‌عزار، بووه‌ته مۆڵگه‌ى مانه‌وه‌ى ئه‌و ميليشيا ئيسلامييه توندڕه‌وانه‌ى كه توركيا و سعوودييه پشتيوانيان ده‌كه‌ن.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بۆ ئاژانسى فرانس پرێس رايگه‌ياندووه، تۆپخانه‌كانى توركيا ناوچه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌تيان بۆردومان كردووه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و شارۆچكه‌يه له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه كۆنترۆڵكرا.
رزگاركردنى ته‌ل ره‌فعه‌ت، بووه‌ته مايه‌ى شكست بۆ ئه‌و گرووپ و ميليشيا ئيسلامييانه‌ى به‌رهه‌ڵستكارى ئه‌سه‌دن و له لايه‌ن توركيا و سعوودييه‌وه پشتيوانيان لێده‌كرێت.
به هۆى پێشڕه‌وييه‌كانى يه‌په‌گه‌وه، ره‌وشى ئه‌منيى شارى حه‌له‌ب رووى له ئاڵۆزى زياتر كردووه و ئه‌و شاره دابه‌شبووه به‌سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كان و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.
سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د به هاوكارى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا له كۆتايى مانگى رابردوودا توانى پێشڕه‌وى به‌ره‌و حه‌له‌ب بكات و له به‌ره‌ى باشوور و باكوور و رۆژهه‌ڵاته‌وه پێشڕه‌وييان به‌ره‌و شاره‌كه كردووه. له به‌ره‌ى خۆرئاوا و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى شاره‌كه‌شه‌وه له باكووره‌وه، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و چه‌كدارانى ديكه‌ى سه‌ر به به‌ره‌ى سوورياى ديموكراتيى، پێشڕه‌وييان كردووه.
رێكخراوى داعش، ناوچه‌كانى ده‌وره‌به‌رى شاره‌كه‌ى له كه‌رتى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌به‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتدايه و ده‌روازه‌ى شاره‌كه‌شى له ژێر ده‌ستدايه. كه بووه‌ته يه‌كێك له مۆڵگه سه‌ره‌كييه‌كانى داعش له باكوور و خۆرهه‌ڵاتى شاره‌كه.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له كه‌رتى خۆرئاواوه به‌ره‌و باكوورى شاره‌كه‌ش له پێشڕه‌ويدان.
له خۆرهه‌ڵاتى شاره‌كه‌شه‌وه، سوپاى ئه‌سه‌د، توانى پێشڕه‌وى بكات و ناوچه‌يه‌كى ستراتيژى كۆنترۆڵبكاته‌وه، كه داعش له نيوه‌ى دووه‌مى 2014دا داگيرى كردبوو.
ئه‌مڕۆ بۆ چواره‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك سوپاى توركيا بۆردومانى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانى كرد، توركيا ده‌ڵێت: ئامانجيان له‌و بۆردومانانه بۆ به‌رگرتنه له پێشڕه‌وى يه‌كينه‌كانى پاراستن گه‌ل كه به‌ره‌و ناوچه‌كانى باكوورى حه‌له‌ب له پێشڕه‌ويدان.
تانجۆ بلجيج، گوته‌بێژ به ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتى: "له خاڵێكى سنووريى له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر سوپاى توركيا و سوپاش وه‌ڵامى ئه‌و هێرشه‌ى به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا داوه‌ته‌وه".
دوێنێ، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ، رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره رێگه نادات ناوچه‌ى ئه‌عزاز له باكوورى سووريا بكه‌وێته ده‌ست يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، كه باڵى سه‌ربازيى پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى كوردييه له سووريا.
رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه له باره‌ى ئه‌و بۆردومانانه‌وه، ته‌له‌فزيۆنى فه‌رميى سووريا به‌ياننامه‌يه‌كى حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌دى بڵاوكرده‌وه و تێيدا ئه‌و بۆردومانانه‌ى به يارمه‌تيدانى تيرۆريستان ناوبرد.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى ئه‌سه‌د، نامه‌يه‌كى كراوه‌ى ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرد و تێيدا ئيدانه‌ى بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانى له لايه‌ن توركياوه كرد.
له نامه‌كه‌دا هاتووه: بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا پشتيوانيى و هاوكاريكردنى راسته‌وخۆى تيرۆر و گرووپه تيرۆريستييه‌كانه.
هه‌ر له نامه‌كه‌ى سووريادا، ئيدانه‌ى وته‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ كراوه، كه دوێنێ له باره‌ى رۆژئاواى كوردستانه‌وه رايگه‌ياندبوو، ئه‌وان گورزى سه‌ربازى له په‌يه‌ده ده‌وه‌شێنن و رێگه ناده‌ن پێشڕه‌وى زياتر بكات. حكومه‌تى سووريا ئه‌و لێدوانه‌ى به ده‌ستتێوه‌ردانى ئاشكرا له كاروبارى ناوخۆى سووريا وه‌سفكردووه.
رۆژى شه‌ممه 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ هه‌ڕه‌شه‌ى جوڵاندنى هێزى سه‌ربازيى له دژى پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى ناسراو به په‌يه‌ده ده‌كات.
له وتارێكدا كه له شارى ئه‌رزينجان پێشكه‌شيكرد و له رێگه‌ى ته‌له‌فزيۆنه‌وه گواسترايه‌وه، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، گوتى: "ده‌توانين و ئه‌گه‌ر پێويست بكات له سوورياش هه‌مان رێككار بگرينه به‌ر كه له عێراق و قه‌نديل گرتوومانه‌ته به‌ر"، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى و بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى ژێر هه‌ژموونى پارتيى كرێكارانى كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا گوتيشى: "چاوه‌ڕوانيمان له دۆست و هاوپه‌يمانه‌كانمان هه‌يه شان به‌شانى ئێمه بوه‌ستن".
دوابه‌دواى وتاره‌كه‌ى ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، تۆپخانه‌كانى توركيا ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌يه‌ده‌يان له باكوورى حه‌له‌ب بۆردومان كرد.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، هێزه‌كانى توركيا به تۆپى قورس، ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ليان له باكوورى حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌رى بۆردومانكردووه.
هه‌ريه‌ك له شارى ئه‌عزاز و گوندى ماليك و ناوچه‌ى مينگى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌په‌گه بۆردومانكراوون.
بۆردومانه‌كانى توركيا كاردانه‌وه‌يان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، جۆن كێربى داوای لە تورکیا کرد چی دیکە پێگەکانی کورد و رژێمی سووریا لە باکووری سووریا نەکاتە ئامانج و رایگه‌یاند داوا لە هێزە کوردییەکان دەکەین ناوچەی نوێ لە سووریا نەگرنەوە.
جۆن کێربی لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "داوای لە تورکیا کرد چی دیکە پێگەکانی کورد و رژێمی سووریا لە باکووری سووریا نەکاتە ئامانج، ئێمە زۆر نارەحەتین لەبارەی دۆخی باکووری شاری حەلەب و کاردەکەین بۆ رێگەگرتن لە زیاتر چڕبوونی ململانێکان لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گوتیشی: "داوا لە هێزە کوردییەکان دەکەین ناوچەی نوێ لە سووریا نەگرنەوە".
ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای بەئامانجکردنی چەند پێگەیەکی سەرازیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەکانی رژێمی سووریا هات لە نێو خاکی سووریا، دوێنێ شەممە، لە لایەن سوپای تورکیاوە.
هه‌روه‌ها رۆژى شه‌ممه 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا داواى له توركيا كرد، بۆردومانى ناوچه كوردييه‌كانى سووريا رابگرێت.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، هاتووه: "فه‌ره‌نسا هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ و نيگه‌رانيى ده‌كات له باره‌ى تێكچوونى ره‌وشى ناوچه‌ى حه‌له‌ب و ناوچه‌كانى ديكه‌ى باكوورى سووريا و داوا ده‌كات، هه‌موو جۆره بۆردومانێكى ئه‌و ناوچانه جا چ له لايه‌ن رژێمى سووريا و هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه بێت و چ له لايه‌ن توركياوه بێت بۆ سه‌ر ناوچه كوردييه‌كان رابگريێت".
له به‌ياننامه‌كه‌دا داواى ئه‌وه‌شكراوه، پێويسته ئه‌وله‌ويه‌تى هێرشه‌كان بۆ سه‌ر داعش بێت و ئه‌و رێككه‌وتننانه‌ى وڵاتانى زلهێز پێيى گه‌يشتوون بخرێنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
سوپاى توركيا ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه بۆ سێيه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك به‌رده‌وام بوو له بۆردومانكردنى ئه‌و ناوچه كوردستانييانه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به يه‌په‌گه تێياندا باڵاده‌ستن و له ژێر داگيركارى داعش و گرووپه توندڕه‌وه‌كاندا رزگاريان كردوون.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس، رۆيته‌رز
و:ئ.هـ