خێزانێكی بیانی به‌مشێوه‌یه هاوكاری شنگال ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر:
خێزانێكی ئه‌مریكايی چیای شنگال هه‌ڵده‌بژێرن بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
خێزانه ئه‌مریكیه‌كه له پێنج ئه‌ندام پێكدێت و 13 خۆبه‌خشیان له‌گه‌ڵ دایه و سه‌ردانی چیای شنگال و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كرد له‌و سنووره.
مه‌به‌ست له سه‌ردانیكردنی ئه‌و گرووپه بۆ شنگال، بریتیه له دروستكردنی كه‌شێكی خۆش و پڕ له به‌خته‌وه‌ری بۆ ئاواره‌كان و منداڵه‌كانیان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
جگه له ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری، ئه‌و گرووپه چه‌ندین راهێنانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌و خێزانه ئه‌مریكايیه ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته ده‌مێننه‌وه و سه‌ردانی چه‌ندین شوێنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌هۆی داگیركردنی شنگال له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له ساڵی 2014، به هه‌زاران خێزان له‌و ده‌ڤه‌ره ئاواره‌بوون و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی لێكه‌وته‌وه. دوای ئه‌وه له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتيى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له كۆتایی ساڵی رابردوو ئه‌و شاره رزگاركرا.
سه‌رچاوه: رادیۆی سه‌وا