پوترس غالی كۆچی دواییكرد
K24 ـ هه‌ولێر
سكرتێری گشتی پێشوتری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پوترس پوترس غالی له ته‌مه‌نی 94 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/2/2016، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری جیزه له میسر، پوترس پوترس غالی كۆچی دوایی كرد.
پوترس غالی شه‌شه‌م سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوو له ساڵانی 1992 و 1996 و له بنه‌ماڵه‌ی ناوداری سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر بووه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، كه‌سێكی مه‌سیحی بووه و له خێزانێكی قیبتی و له دایكێكی ئه‌رمه‌نی بووه.
پوترس غالی كه ساڵی 1949 دكتۆرای له ماف له فه‌ره‌نسا خوێندبوو، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بووه بۆ كاروباری ده‌ره‌وه قۆناغه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نوه‌ر سادات و حوسنی موباره‌ك.
دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كه‌ی له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 1996، وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كی دیپلۆماتی و ئه‌كادیمی، پوترس غالی چه‌ندین پۆستی فه‌رمی له سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بینیوه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت