توركيا داواى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر سووريا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى توركيا رايگه‌ياند، توركيا داواى له هاوبه‌شه‌كانى كردووه، به تايبه‌تى ئه‌مريكا، كه به‌شدارى بكه‌ن، له پرۆسه‌ى وشكانى و له‌شكركێشى بۆ سه‌ر سووريا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى توركيا گوتيشى: ئه‌سته‌مه شه‌ڕى سووريا به بێ پرۆسه‌ى له‌شكركێشى چاره‌سه‌ر ببێت و ئه‌نقه‌ره نايه‌وێت به ته‌نيا ئه‌و كاره بكات و هێز ره‌وانه‌ى ناو سووريا بكات.
به‌رپرسه‌كه‌ى توركيا، جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، توركيا به ته‌نيا ئه‌و كاره ناكات و له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى گفتوگۆى له باره‌وه ده‌كات.
به‌رپرسه‌كه ناوى ئاشكرا نه‌كردووه و بۆ رۆيته‌رز جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه توركيا له‌شكركێشى ده‌وێت و ئه‌گه‌ر هاوپه‌يمان رازى بوون، ئه‌وا توركياش به‌شدارى ده‌كات.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كانيان ئه‌مڕۆ بۆ جارێكى ديكه بۆردومانى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌يه‌ده‌يان له "باكوورى سووريا" كردووه.
ئه‌مڕۆ بۆ چواره‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك سوپاى توركيا بۆردومانى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانى كرد، توركيا ده‌ڵێت: ئامانجيان له‌و بۆردومانانه بۆ به‌رگرتنه له پێشڕه‌وى يه‌كينه‌كانى پاراستن گه‌ل كه به‌ره‌و ناوچه‌كانى باكوورى حه‌له‌ب له پێشڕه‌ويدان.
تانجۆ بلجيج، گوته‌بێژ به ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتى: "له خاڵێكى سنووريى له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر سوپاى توركيا و سوپاش وه‌ڵامى ئه‌و هێرشه‌ى به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا داوه‌ته‌وه".
دوێنێ، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ، رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره رێگه نادات ناوچه‌ى ئه‌عزاز له باكوورى سووريا بكه‌وێته ده‌ست يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، كه باڵى سه‌ربازيى پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى كوردييه له سووريا.
رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه له باره‌ى ئه‌و بۆردومانانه‌وه، ته‌له‌فزيۆنى فه‌رميى سووريا به‌ياننامه‌يه‌كى حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌دى بڵاوكرده‌وه و تێيدا ئه‌و بۆردومانانه‌ى به يارمه‌تيدانى تيرۆريستان ناوبرد.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى ئه‌سه‌د، نامه‌يه‌كى كراوه‌ى ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرد و تێيدا ئيدانه‌ى بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانى له لايه‌ن توركياوه كرد.
له نامه‌كه‌دا هاتووه: بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا پشتيوانيى و هاوكاريكردنى راسته‌وخۆى تيرۆر و گرووپه تيرۆريستييه‌كانه.
هه‌ر له نامه‌كه‌ى سووريادا، ئيدانه‌ى وته‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ كراوه، كه دوێنێ له باره‌ى رۆژئاواى كوردستانه‌وه رايگه‌ياندبوو، ئه‌وان گورزى سه‌ربازى له په‌يه‌ده ده‌وه‌شێنن و رێگه ناده‌ن پێشڕه‌وى زياتر بكات. حكومه‌تى سووريا ئه‌و لێدوانه‌ى به ده‌ستتێوه‌ردانى ئاشكرا له كاروبارى ناوخۆى سووريا وه‌سفكردووه.
رۆژى شه‌ممه 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ هه‌ڕه‌شه‌ى جوڵاندنى هێزى سه‌ربازيى له دژى پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتيى ناسراو به په‌يه‌ده ده‌كات.
له وتارێكدا كه له شارى ئه‌رزينجان پێشكه‌شيكرد و له رێگه‌ى ته‌له‌فزيۆنه‌وه گواسترايه‌وه، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، گوتى: "ده‌توانين و ئه‌گه‌ر پێويست بكات له سوورياش هه‌مان رێككار بگرينه به‌ر كه له عێراق و قه‌نديل گرتوومانه‌ته به‌ر"، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى و بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى ژێر هه‌ژموونى پارتيى كرێكارانى كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا گوتيشى: "چاوه‌ڕوانيمان له دۆست و هاوپه‌يمانه‌كانمان هه‌يه شان به‌شانى ئێمه بوه‌ستن".
دوابه‌دواى وتاره‌كه‌ى ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، تۆپخانه‌كانى توركيا ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌يه‌ده‌يان له باكوورى حه‌له‌ب بۆردومان كرد.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، هێزه‌كانى توركيا به تۆپى قورس، ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ليان له باكوورى حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌رى بۆردومانكردووه.
هه‌ريه‌ك له شارى ئه‌عزاز و گوندى ماليك و ناوچه‌ى مينگى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌په‌گه بۆردومانكراوون.
بۆردومانه‌كانى توركيا كاردانه‌وه‌يان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، جۆن كێربى داوای لە تورکیا کرد چی دیکە پێگەکانی کورد و رژێمی سووریا لە باکووری سووریا نەکاتە ئامانج و رایگه‌یاند داوا لە هێزە کوردییەکان دەکەین ناوچەی نوێ لە سووریا نەگرنەوە.
جۆن کێربی لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "داوای لە تورکیا کرد چی دیکە پێگەکانی کورد و رژێمی سووریا لە باکووری سووریا نەکاتە ئامانج، ئێمە زۆر نارەحەتین لەبارەی دۆخی باکووری شاری حەلەب و کاردەکەین بۆ رێگەگرتن لە زیاتر چڕبوونی ململانێکان لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گوتیشی: "داوا لە هێزە کوردییەکان دەکەین ناوچەی نوێ لە سووریا نەگرنەوە".
ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای بەئامانجکردنی چەند پێگەیەکی سەرازیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەکانی رژێمی سووریا هات لە نێو خاکی سووریا، دوێنێ شەممە، لە لایەن سوپای تورکیاوە.
هه‌روه‌ها رۆژى شه‌ممه 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا داواى له توركيا كرد، بۆردومانى ناوچه كوردييه‌كانى سووريا رابگرێت.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، هاتووه: "فه‌ره‌نسا هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ و نيگه‌رانيى ده‌كات له باره‌ى تێكچوونى ره‌وشى ناوچه‌ى حه‌له‌ب و ناوچه‌كانى ديكه‌ى باكوورى سووريا و داوا ده‌كات، هه‌موو جۆره بۆردومانێكى ئه‌و ناوچانه جا چ له لايه‌ن رژێمى سووريا و هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه بێت و چ له لايه‌ن توركياوه بێت بۆ سه‌ر ناوچه كوردييه‌كان رابگريێت".
له به‌ياننامه‌كه‌دا داواى ئه‌وه‌شكراوه، پێويسته ئه‌وله‌ويه‌تى هێرشه‌كان بۆ سه‌ر داعش بێت و ئه‌و رێككه‌وتننانه‌ى وڵاتانى زلهێز پێيى گه‌يشتوون بخرێنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
سوپاى توركيا ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه بۆ سێيه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك به‌رده‌وام بوو له بۆردومانكردنى ئه‌و ناوچه كوردستانييانه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به يه‌په‌گه تێياندا باڵاده‌ستن و له ژێر داگيركارى داعش و گرووپه توندڕه‌وه‌كاندا رزگاريان كردوون.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
ئا: ئ.هـ