پنتاگۆن: سعوودييه‌ش بۆردومانى داعش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن)، رايگه‌ياند، عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌ش به‌شدارى ده‌كات له بۆردومانكردنى چه‌كدارانى داعش و له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه‌وه ده‌ستيپێكردووه.
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، ئاشتۆن كارته‌ر، پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى سعوودييه كرد و به هه‌وڵێكى "ئه‌رێنى" وه‌سفيكرد.
سعوودييه پێشتر له سه‌ر زارى وه‌زيرى به‌رگرييه‌كه‌يه‌وه، رايگه‌ياندبوو، ئاماده‌يه هێزى وشكانى ره‌وانه‌ى سووريا بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت راسته‌وخۆ شه‌ڕى داعش بكات و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا توركيا هاوهه‌ڵوێستى سعووديه‌يه و داخوازى ئه‌وه ده‌كات هێزى وشكانه‌ى ره‌وانه‌ى سووريا بكرێت.
له مانگى رابردوودا، سعوودييه هه‌وڵه‌كانى خۆى له يه‌مه‌ن چڕتر كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت شكست به چه‌كدارانى حوسيى بهێنێت.
پيته‌ر كوك، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه‌وه سعوودييه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا به‌شدارى له بۆردومانه‌كانى سه‌ر سووريا كردووه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا هيچ زانيارييه‌كى زياترى له باره‌ى كات و شوێنى بۆردومانه‌كانى سعوودييه‌وه رانه‌گه‌ياندووه.
له هه‌فته‌ى رابردوودا، كارته‌ر رايگه‌ياندبوو، سعوودييه ده‌يه‌وێت رۆڵى له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش فراوانتر بكات.
سووريا بووه‌ته گۆڕه‌پانى ململانێى هه‌ريه‌ك له ئێران و رووسيا و حزبوڵڵاى لوبنان و هاوهه‌ڵوێسته‌كانيان له‌گه‌ڵ توركيا و سعوودييه و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ