رۆژنامه‌یه‌كی عێراقیی : هه‌رێم و به‌غدا نه‌وت و مووچه ده‌گۆڕنه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
دوا پێشهاتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، ململانێی نێوده‌وڵه‌تیی له جه‌نگی سووریا و چاوپێكه‌وتنه‌كانی نادییه موراد ئه‌و كچه ئێزیدییه‌ی له ده‌ستی داعش ده‌ربازبوو، مژاری ئه‌مڕۆی میدیای عه‌ره‌بییه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی: "حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی عه‌بادیی قبوڵ ده‌كات به راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌غدا به‌رامبه‌ر پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ راگه‌یه‌ندراوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه وه‌ڵامی گوته‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادیی داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كورستان.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوای گۆڕانی چه‌ندین كابینه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له به‌غدا، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان نه‌ناردنی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌یه كه به درێژایی سنووری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له جه‌نگدایه.
جه‌نگی سووریا و دوا په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بابه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌مڕۆی میدیای عه‌ره‌بییه، رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نیی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی "توركیا پێشبینیی هێرشی وشكانیی بۆ سووریا ناكات".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه شه‌ڕڤانی عه‌ره‌ب و كورد له خۆده‌گرێت، له چه‌ندین ناوچه‌ی دەوروبەری حه‌له‌ب نزیك سنووری توركیا پێشڕه‌وییان كردووه و له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش نزیكبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاندووه، تاكو ئێستا هیچ بڕیارێك نییه له‌لایه‌ن توركیا و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی (وشكانیی) بۆ سووریا و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی جه‌نگی ئه‌و وڵاته له رێگای به‌كارهێنانی هێز.
نادییه موراد ئه‌و كچه كورده ئێزیدییه‌ی دوای رزگاربوونی له ده‌ستی داعش، ئازاره‌كانی ژنان و منداڵانی ئێزیدیی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و وڵاتانی ئه‌وروپا و ناوچه‌كه به هه‌موو جیهان ناساند.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "نادییه موراد ته‌نیا به‌سه‌رهاته كه‌سییه‌كانی خۆی ناگێرێته‌وه به ته‌نیا، به‌ڵكوو ئه‌و به زمانی سه‌رجه‌م ئه‌و منداڵ و ئافره‌تانه قسه‌ده‌كات، كه به‌هۆی جه‌نگی داعش چه‌ندین تاوانیان له دژی ئه‌نجامدراوه".
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه، ئه‌م هه‌فته‌یه نادییه موراد له فه‌ره‌نسا چاوی ده‌كه‌وێت به به‌رپرسان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و میدیا له‌و وڵاته.
ئا: ن. ف