تورکیا و سعودییە: به مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د چاره‌سه‌ری دۆخی سووریا ئه‌سته‌م ده‌بێت
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، راگه‌یاند كه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له نێوان سه‌رۆكی توركیا و شای سعودییه، شا سه‌لمان، باسیان له دۆخی ئێستای سووریا كرد.
ئاماژه‌شی كرد كه: "هه‌ردوولا ناراحه‌یتیی خۆیان ده‌ربری به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی رووسیا و هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا له باكووری حه‌له‌ب و گوتیان هێرشه‌كان ره‌وشی مرۆیی ئالۆزتر ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه: "هه‌ردوولا چه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، به مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی سووریا ئه‌سته‌م ده‌بێت، دا‌واشیان كرد هێرشه‌كان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل رابگیرێن وئابلۆقه سه‌پێنراوه‌كان هه‌ڵبگیرێن".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، باس له هێرشه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) بۆ سه‌ر شاروچكه‌ی ئه‌عزاز له رۆژئاوای كوردستان و له نزیك سنووره‌كانی توركیا و بردومانه‌كانی سوپای توركیا له‌سه‌ریان كرا.
سه‌رچاوه:رۆیترز، وه‌رگێڕان: نه‌وزاد محه‌ممه‌د