رومادی.. 50 ته‌رم له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار رایگەیاند لە رۆژھەڵاتی شاری رومادیی گۆڕێكی بە كۆمەڵ دۆزراوەتەوە كە پەنجا روفاتی تێدایە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار، لیوا روكن ئیسماعیل مەحلاویی رایگه‌یاند: "لە میانەی پرۆسەیەكی گەڕان و پاككردنەوەی ناوچەی سوفییە له رۆژھەڵاتی شاری رومادیی لە چەكدارانی داعش، ھێزەكانی عێراق گۆڕێكی بە كۆمەڵیان دۆزیوەتەوە".
مه‌حلاویی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه 50 ته‌رمی تێدابووه كە لە نێویاندا منداڵیشی تێدایە.
ھاوكات ھێزەكانی عێراق بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان بۆ گرتنەوەی ناوچەیەكی ستراتیجیی لە ئەنبار ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیان ئەنجامدا.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار ئەوەشی ئاشكرا كرد، ھێزێكی سوپای عێراق بە پشتیوانیی ھۆزە چەكدارەكانی سوننە و فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان، بۆ گرتنەوەی ئه‌و ناوچانه‌ی تا ئێستا له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ماون لە رۆژھەلاتی رومادیی ناوەندی پارێزگای ئەنبار، ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییان دەسپێکردووە.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له دوو ساڵی رابردوودا، چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له ناوچه جیاجیاكانی عێراق و ناوچەکانی مادەی 140 به‌تایبه‌تی له شارۆچکەی شنگال دۆزراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژیی له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه.
سەرچاوە: رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ئا: ن. ف