كه‌نه‌دا 4 هێڵیكۆپته‌ری سه‌ربازیی بۆ عێراق ده‌نێرێت
K24 ـ هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگریی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، 4 هێڵیكۆپته‌ری سه‌ربازیی كه‌نه‌دا بۆ عێراق دەنێرن.
وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دا، هارگیت ساجان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاتاكه‌ی گوتی: "بۆ سه‌لامه‌تی سه‌ربازه‌كانمان له عێراق 4 هێڵیكۆپته‌ری سه‌ربازیی له جۆری گریفون له‌و وڵاته بڵاو دەکرێنەوە".
وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ناردنی ئه‌و هێڵیكۆپته‌رانه بۆ عێراق بۆ یارمه‌تدانی ئه‌و سه‌ربازه كه‌نه‌دییانه‌یه كه ئه‌ركی مه‌شقپێكردنی سه‌ربازییان له عێراق پێسپێردراوه و بڕیار وایه ژماره‌یان زیاتر بكرێت.
هارگیت ساجان گوتیشی: "ئه‌و فڕۆكانه بۆ چه‌ندین مه‌به‌ستی جیا به‌كاردێن، له‌وانه گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی كه‌نه‌دا".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه 830 سه‌ربازی كه‌نه‌دا له عێراق ئه‌ركی مه‌شقپێكردنی سه‌ربازییان پێسپێردراوه. رۆژی 30/1/2016 سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستین ترۆدیۆ رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نیوده‌وڵه‌تیی جه‌نگی دژی داعش له عێراق و سووریا، وڵاته‌كه‌ی هێرشی فڕۆكه‌كانی له دژی ئه‌و گرووپه راده‌گرێت.
سه‌رچاوه: سی ئێن ئین، ئا: ن. ف