ئوسترالیا ئامادە نییە پەناخوازانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست وەربگرێت

مالكوم تێرنبڵ، سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا رێگریی دەكەین لە بازرگانیكردن بە پەناخوازان
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/56e7f647-926a-46b3-8836-08cdf8a2c512/Australia%20Penaxwaz.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

حكوومەتی ئوسترالیا دووپاتی دەكاتەوە، بەھیچ شێوەیەك پەناخوازان وەرناگرێت، بە تایبەتیی پەناخوازانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

مالكوم تێرنبڵ، سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند:"ئێمە توانیوومانە بە باشیی لەگەڵ پەناخوازان مامەڵە بكەین، بەڵام لە سەر بڕیارەكانمان سوورین، دەمانەوێ رێگریی لە ھاتنی بەلەمەكانی پەنابەران بكەین، بەمەش رێگریی دەكەین لە بازرگانیكردن بە پەناخوازان، ھاوكات لەیەك كاتدا دەتوانین رێگریی لە ھاتنی كۆچبەران و قاچاخچییەكانیش بكەین".

ھەروەھا سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا دەشڵێت:"رێگریی لە ھاتنی پەناخوازان بۆپاراستنی گیانی ئەوانە لە ئەگەریی خنكانیان لە دەریا".

رەتكردنەوی پەناخوازان لە لایەن حكوومەتی ئوسترالیا نوێ نییە، بەڵام ئەو بڕیارەی ئێستای دوای گفتوگۆكانی ئەو وڵاتە ھات لەگەڵ ھەریەك لە وڵاتانی ئەمریكا، بەریتانیا، كەنەدا، ئەنگلۆساكسۆن، كە تیایدا جەختیان لە سەر سیاسەتێكی ھاوبەش و ئارامیی و ئاسایشی وڵاتەكانیان كردەوە و بەتایبەت بابەتی پەناخوازان لە ئەگەریی دزەكردنی شانەیی نووستوویی تیرۆرستان لەگەڵ پەناخوازان.

ئێستا حكوومەتی ئوسترالیا ئەو پەناخوازانەی روو لەو وڵاتە دەكەن راستەوخۆ دوای تۆماركردنی ناوەكانیان رەوانەی دوورگەكانی ناوەرۆ و كەمبۆدیان دەكات.

سەرچاوە: AFP  ئامادەكردنی: شنۆ محەممەد