ئۆباما: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات له لیبیا رێگه له داعش بكرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مریكا به هاوكاریی هاوپه‌یمانانی كار ده‌كات بۆ بنبرکردنی هه‌ر هه‌ڵێك داعش سوودی لێوه‌ربگرێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما، له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا گوتی: "ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ رێگه گرتن له رێكخراوی داعش بۆ دروستكردنی پێگه‌یه‌ك له سه‌ر خاكی لیبیا كه ئاڵۆزییه سیاسییه‌كان ده‌رفه‌تیان بۆ گرووپه توندڕه‌وه‌كان رەخساندووه".
باراك ئۆباما گوتیشی: "به‌رده‌وام ده‌بین له وه‌رگرتنی رێكاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پلان و ئامانجێكی دیارمان هه‌بێت".
ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه: "ئه‌مریكا كار له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كانی له هاوپه‌یمانیدا ده‌كات له پێناو مسۆگه‌ركردنی له بنبرکردنی هه‌ر هه‌ڵێك له‌به‌رده‌م رێكخراوی داعش كه بتوانێ له لیبیا پێگه‌یه‌ك بۆ خۆی دروست بكات".
به‌هۆی دۆخی ئاڵۆزی سیاسیی له لیبیا و له‌باربوونی زه‌مینه بۆ گرووپه توندڕه‌وه‌كان و له پیناو به‌هێزكردنی پێگه‌یان له لیبیا و له كشوه‌ری ئه‌فریقا به گشتیی، خه‌لیفه‌ی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی، نوێنه‌رێكی تایبه‌تی خۆی ره‌وانه‌ی لیبیا كردبوو، له پێناو رێكخستنه‌وه و به هێزكردنی ریزه‌كانی داعش له لیبیا.
سه‌رچاوه: رۆیترز، وه‌رگێران: نه‌وزاد محه‌ممه‌د