وەرزی داهاتوو سیمۆنی راهێنەری چێڵسییە

ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەمەی پێ راگەیاندراوە

K24-مەدرید

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە کە وەرزی داهاتوو یانەکە بەجێدەهێڵێت.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، سیمیۆنی بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە کە هاوینای داهاتوو ئاتلێتی بەجێدەهێڵێت و دەبێتە راهێنەری چێڵسی، لە کاتێکدا ئەو راهێنەرە هێشتا گرێبەستی لەگەڵ رۆخی بلانکۆس ماوە.

ئێستا بە شیوەیەکی کاتی گوس هیدینک راهێنەری بلووزە، بەڵام پێشبینی دەکرێت هاویینی داهاتوو رۆمان ئابرامۆڤیچ گرێبەست لەگەڵ سیمیۆنی واژوو بکات و ئەو راهێنەرە بکاتە رکابەری پیپ گواردیۆلای راهێنەری داهاتووی مانچێستەر سیتی.