مێركل داوای ناوچه‌ی دژه‌فڕین ده‌كات له سووریا

K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا داوا له‌لایه‌نه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سووریا ده‌كات، له‌سه‌ر دانانی ناوچه‌یه‌كی دژه‌فڕین رێكبكه‌ون.
ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا له سووریا هه‌یه، جێگای قه‌بووڵكردن نییه و داواشیكرد لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته، له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئارام رێكبكه‌ون.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی (بۆندستاگ) گوتی: "ره‌وشی ئێستای سووریا قه‌بووڵكراو نییه و واباشتره لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی دژه‌فڕین له‌و وڵاته رێكبكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك نه‌توانێت له‌و ناوچه‌یه گوزری ئاسمانی بوه‌شێنێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی دژه‌فڕین له‌نێوان حكوومه‌تی سووریا و هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، ژیانی هه‌زاران كه‌س رزگار ده‌كات و ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته.