بهڤيديۆ.. دايك و كچێك بژێوى ژيانيان لهسهر فڕۆشتنى ههواى پاكه
K24- ههولێر
دایك و كچێك لە بەریتانیا رۆژانە ھەوای پاك و بێگەرد لە شوێنی جیاجیای وڵاتەكەیان لە بتڵی شوشە كۆ دەكەنەوە، دواتر بۆ ئەو وڵاتانەی دەنێرن كە ئاوھەواكەیان دوكەڵاويی و ژینگەكەیان تەندروست نییە، بەم شێوەیە بژێوی ژیان بەدەست دێنن.
مێلانی و فرانسێسكە رۆژانە بژێوی ژیان لە فرۆشتنی ھەوای پاك دەست دەكەوێت.
ئەم دایك و كچە سوودیان لە پاكی و بێگەردی ھەوای كێڵگەكانی بەریتانیا وەرگرتووە
ههروهك مێلانى دهڵێت: "ھەوای ئەم ناوچەیە زۆر خاوێن و بێخەوشە، ھیچ شتێكی نامۆ لە ھەواكەدا نابینی، زۆر باشە بۆ تەندروستیت و خۆشبەختانە ئێمە لێرە بە ئاسانی دەستمان دەكەوێت".
فرانسێسكە دەڵێت: "مەبەست لە فرۆشتنی بەرھەمەكانیان، تەنیا ئۆكسجین نییە، ئەوان لە شوێنی جیاوازی بەریتانیا ئەو ھەوایە كۆ دەكەنەوە و ھەوای ھەر ناوچەیەكیش بۆن و خەسڵەتێكی تایبەت بە خۆی ھەیە ".
دایك و كچە رۆژانە نزیكەی 100 بوتڵى شوشەی بچووك پڕ لە ھەوا دەكەن و ھەریەكەیان بە 115 دۆلار بەو وڵاتانەوە دەیفرۆشن كە ژینگەكەیان دووچاری پیسبوون بووەتەوە.